گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی: ئێمە پابەست دەبین بە ناوەڕۆکی رونکردنەوەکەی دوێنێی رێزدار نێچیرڤان بارزانی

هەولێر - تایبەت بە KDP.info / ئەمڕۆ دوای نێوەڕۆ گوتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمی KDP.info رایگەیاند کە ئەوان وەکو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندی نێوەرۆکی رونکردنەوەیەکی ریزدار (نێچیرڤان بارزانی)ن، کە دوێنی لەمەڕ پەیوەستبوونی پارتی و یەکێتی لەمەڕ رێککەوتن لە سەر هەموارکردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان و پابەست بوون بە سازانی نیشتیمانی بڵاویکردەوە.
هەورەها گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەعفەر ئێمینیکی رایگەیاند داوا لەهەموو هەڤالانی پارتیشمان دەکەین خۆیان بە باس و لێدوانی لاوەکی خەریک نەکەن. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان پابەستی نێوڕۆکی رونکردنەوەکەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەبین کە لەمەڕ هەموارکردنەوەەی دەستور و پابەست بوون بە رێککەوتن لە مەڕ سازانی نیشتیمانی لە گەڵ یەکێتی هاوپەیمانمان لە سەری رێککەوتووین.



