ئه‌نجامی راپرسیه‌ك.. پارتی یه‌كه‌می كوردستانه
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كی ماڵپه‌ری كوردستانیوز ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان له پێشه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانە.
به‌پێی ئه‌و راپرسیه كه له به‌رواری (7-4-2013) له سه‌ر ماڵپه‌ری كوردستانیوز و به‌ناونیشانی (له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌نگ به كێ ده‌ده‌یت؟) ئه‌نجامدراوه تا رۆژی هه‌ینی 26-7-2013 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ر ته‌وه‌ری راپرسیه‌كه ده‌نگیان داوه (101502) ده‌نگ بووه‌و ئه‌نجمامه‌كانیش به‌م شێوه‌یی خواره‌وه بووه:
پارتی دیموكراتی كوردستان 59263 ده‌نگ و به‌رێژه‌ی 58% پله‌ی یه‌كه‌م.
بزووتنه‌وه‌ی گۆران 41085 ده‌نگ و به‌رێژه‌ی40% پله‌ی دووه‌م.
یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان 630 ده‌نگ و به‌رێژه‌ی 0% له پله‌ی سێیه‌مدایه.
ئیسلامیه‌كانیش(بزووتنه‌وه،كۆمه‌ڵ،یه‌كگرتوو) 524 ده‌نگ و به‌رێژه‌ی 0% كه‌مترین ده‌نگیان هێناوه.




