٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

نەوشیروان مستەفا، 3 ملیۆن دۆلار سەرانە لە هەردوو كۆمپانیای ئاسیاسێل و ماس دەستێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەردوو سەرمایەداری ناسراوی كوردستان، فارووقی مەلامستەفای خاوەنی كۆمپانیای ئاسیاسێل و ئەحمەد ئیسماعیلی خاوەنی كۆمپانیای ماس، 3 ملیۆن دۆلاریان بە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا داوە.
بەپێی چەند زیانیارییەكی تایبەت كە لە هەواڵێكی ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەی هەفتەنامەی "وشە"ـدا بڵاو بووەتەوە، خاوەنی ئاسیاسێل كە خەڵكی شاری سلێمانییە، بەرلە ماوەیەك كە لە سێ مانگ تێپەڕ ناكات، 2 ملیۆن دۆلاری بە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران، نەوسشیروان مستەفا داوە.
هەر بەپێی چەند زانیارییەكی تایبەت، خاوەنی كۆمپانیای "ماس" كە خەڵكی هەولێرە و ئێستا زۆرینەی كارەبای هەرێم ئەو دابینی دەكات وە بە پارە بە حكوومەتی دەفرۆشێت، ملیۆنێك دۆلاری داوە بە نەوشیروان مستەفا.
ئابووریناسێك ئەم حاڵەتی پارەدانەی وەها بۆ "وشە" شیی كردووەتەوە كە، لە ئابووریدا قسەیەكی باو هەیە و دەڵێ:- سەرمایە و سەرمایەدار ترسنۆكن، بۆیە دابینكردنی پارە لە لایەن ئەو دوو دەوڵەمەندەوە، دوو واتا هەڵدەگرێ، یەكەم: ڕەنگە پێدانی ئەو بڕە پارانە پێوەندیی بەوەوە هەبێ كە ویستبێتیان پێوەندییان لەگەڵ گۆڕان بەهێز بێ و لە داهاتوودا بەشداریی حكوومەتیان كرد، ڕەچاوی بەرژەوەندیی كۆمپانیاكانیان بكەن.
لایەنی دووەم: دوور نییە گۆڕان هەڕەشەی تێكدانی دۆخی كوردستانی كردبێ لای ئەو سەرمایەدارانە كە بە هۆیەوە سەدان ملیۆن دۆلار زیانیان پێ دەگات، بۆیە دانی ئەو  بڕە پارەیە ئاسانترە لەوەی تەواوی پڕۆژەكانیان لە سایەی تێكچوونی دۆخی كوردستان بكەوێتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار