جمال مورتکە سەرۆکی لیستی پارتی: ئەوەی کاک مەسعود و مام جەلال کردوویانە ماندێلا و غاندیش نەیانکردووە

بەڵام لەلایەن بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتیەوە پەیوەندیم پێوەکرا کە جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمانی کردوە من بکرێمە سەرۆکی لیست،هەروەها سەرۆکی لیستی پارتی پێیوایە کە لەسەر ئاستی کوردستان یەکەم دەبن، چونکە لە هەولێر ئەگەر رکابەری پارتی هەبێت تەنیا لایەنێک رکابەریەتی ئەمیش بەو جۆرە نییە کە پێگەی پارتی لەق بکات.
هەر لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا جەمال مورتکە لەگەڵ ئەوەدایە لایەنەکان بۆ چوونە هەڵبژاردن میساقی شەرەفیان لە نێواندا هەبێت، چونکە خەڵک بەرنامەی باشی دەوێت نەک هاشوهوش و خۆسوورکردنەوە و دیماگۆگی، خەڵکێک هەیە دەیەوێت کێشە دروست بکات کە تەعەدا لە پارتی و کاک مەسعود دەکات، ئەوە دیموکراسی نییە و نابێت خەڵک چەواشە بکرێت.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆکی لیستی پارتی ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت کاک مەسعود و مام جەلال و کەسانێکی تر حەسانەی شۆڕشگێڕی مان هەبێت، بە قەناعەتەوە دەڵێم ئەوەی ئەوەی کاک مەسعود و مام جەلال بۆ میللەت کردوویانە، ماندێلا و غاندیش نەیانکردووە، بەڵام بەداخەوە ئێمە خەڵکمان لە خۆمان پێ گەورەتر




