گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی (پارتی) پەلاماردانی د. کەمالی سەید قادر ئیدانە دەکات

هەولێر - تایبەت بەKDP.info / ئەمڕۆ 20-7-2013گوتبەێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی KDP.info لەمەڕ پەلاماردانی د. کەمال سەید قادر لە لایەن چەند کەسێکی نادیارەوە رایگەیاند، کە ئەمە کارێکی ناڕەوایە. لەمبارەوە رێزدار جەعفەر ئیمینکی گوتبەێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم رونکردنەوەیەدا دەڵێت: پەلەماردانی بەرێز د. كمال سید قادر لە ئێوارەی رۆژی هەینی رێكکەوتی 19/7/2013 لە شاری هەولێر، كارێكی نا ڕەوا و نا دروستە، ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم پەلامارە دژی ناوبراو شەرمەزار دەكەین و تەئكید دەكەینەوە هەموو كارێكی لەمجۆرە رەت دەکەینەوە و بە پێچەوانەی مافی ئازادی را دەربڕینی دەزانین و بەهیچ شێوەیەک لە گەڵ پرەنسیپەكانی پارتی دیموكراتی كورستان ناگونجێت.



