د.فوئاد مه‌عسوم: به‌ڵگه‌ی زۆرمان لایه نه‌وشیروان مسته‌فا بێده‌نگ بكه‌ین

سلێمانی – کوردستانی نوێ/ ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر مام جه‌لال ده‌یان كات دوورن له‌ڕه‌وشتەوە د.فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یان كات دوورن له‌ڕه‌وشتەوە، ده‌شڵێت: به‌ڵگه‌ی زۆرمان لایه بۆئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بێده‌نگ بكه‌ین.
له‌وباره‌یه‌وه، د.فوئاد مه‌عسوم له‌لێدوانێكدا بۆ چاو‌دێر نیوز رایگه‌یاند: ئه‌و كاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا بوو، خۆی كه‌سی یه‌كه‌م بوو بۆچی له‌و كاته‌دا باسی مام جه‌لال و یه‌كێتی نه‌ده‌كرد، وتیشی: ئه‌و شتانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا باسیان ده‌كات، خۆی به‌شداری سه‌ره‌كی تێدا كردوون، به‌ڵام ئێستا نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ زیادكردنی ده‌نگ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین زیان ده‌كه‌ن و شكست دێنن.
د.فوئاد مه‌عسوم ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان به‌رامبه‌ر به مام جه‌لال ده‌یكه‌ن دووره له‌ئه‌خلاق، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر مام جه‌لال لێره بوایه، ئه‌وا به‌یه‌ك دۆكیۆمێنت نه‌وشیروانی بێده‌نگ ده‌كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بیربكاته‌وه به‌مجۆره كارانه یه‌كێتی ده‌شكێنێت ئه‌وه خه‌یاڵه، چونكه ته‌نیا زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت




