خدر رووسی: سەرجەم حزبەكان داوامانكرد سەرۆكی هەرێم پرۆژەكە ئیمزا بكات

سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، هەموو حزبەكانی دەرەوەی پەرلەمان داوایان لە سەرۆكی هەرێم كردوە پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بۆ دوو ساڵ ئیمزا بكات.
خدر رووسی سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بە (سڤیل)ی راگەیاند “لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم سەبارەت بەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاك مەسعود باسی ئەوەی كرد، كە پێی خۆشە لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان پرس و راوێژ بكات، چونكە ناوچەكە بەگشتی پێویستی بە لێكگەیشتن هەیە”.
سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد، كە سەرجەم ئەو حزبانە لەوێبوون. وتیشی “بەكاك مەسعودمان گوت پێویستە جەنابت ئەو دووساڵە سەرۆكایەتی هەرێم وەبگریتەوە بەتایبەتی ئێستا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتوون، چونكە كێشە لەبەینی پارتی و یەكیتی هەبێ واتە كێشە لە كوردستان هەیە




