مەلا بەختیار: گۆڕان ناتوانێت قەیرانەکانی ناوخۆی چارەسەر بکا

مەلا بەختیار لە بەرنامەیەکی کەنالی کوردسات، کە دەقەکەی دوێنێ هەینی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند "هەرگیز وێنام نەدەکرد بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەوە بکات!".
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیتیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، دوای لێکتێگەیشتنی دەباشان لە نیوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، "هیچ لۆجیكێك له‌وه‌دایه هه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌ستده‌كات به‌هێرشكردن بۆ سه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال"، مەلا بەختیار زیاتر گوتی "به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان به‌ڕاستی نه‌یتوانی گوێ له‌باشترین هاوڕێكانی خۆی بگرێت".
مەلا بەختیار رەخنەی توندی لە راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان گرت، گوتی "هیچ لۆجیکێک لەوە دایە 90%ی تەلەفزیۆنەکەیان دژی یەکێتییە".
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی بەردەوامیی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان گوتی " یه‌كێتی جارێ پابه‌نده به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌باشان و پابه‌ند ده‌بین به‌سازانی نیشتمانی".
مەلا بەختیار پێیوایە گۆڕان "ناتوانێت قەیرانەکانی ناوخۆی چارەسەر بکا" و دەیەوێ قەیرانەکانی بە "یەکێتی و لایەنەکانی تر و پارتی هەڵبواسێت"، هەروەها پێیوایە ئەم سیاسەتە "زۆر کاتی" دەبێت




