وۆل ستریت جۆرنال: لە میسردا ئیدی شوێنکی دڵخۆشکەر نییە بۆ کەمایەتییەکان
مەیسحییەکان بەدەست دەماگیری لەماوەی رابردوو ناڵاندویانە. ئێستە دوژمانەیەتی لە دژی شیعە ئیسلامەکان زیادی کردووە، کە ئەمەش لەلایەن ئیسلامییە توندرەوەکان بەکاردەهێنرێت بۆ سەرکوتی ئازادییەکانیان.ژمارەیەک ئیسلامی سونەی توندڕۆ هێرشیان کردە سەر ئیسلامە شیعەکان لە گوندی ئەبو موسلم لە جیرە، لەبیرمان نەچێت موحەمەد مورسی سەر ئیخوان موسلمینە، پێدەچێت دژی ئەم کارە نەبێت.پێش هەفتەیەک مورسی لە ئیهانەی پیاوە ئاینییە شیعەکانی کرد، لە چوارچێوەی ئەو قسانەی دژی سەرۆک بەشار ئەسەد وشیعە کردنی، شێخەکانی گوندی ئەبو موسلم لەم قسانەی سەرۆک وەئاگا هاتنەوە، لەم ماوەیەشدا گوتار دژی شیعە لە زیاد بوون دابووە. خەڵک لە گرتە ڤیدیۆییەکان بینیان چ کارەساتێک رویدا، کارەکەش بە بیانۆی ئەوە ئەنجام درا کە گوایە دژی پێغەمەبر قسەیان کردووە وشیعەکان کارسی سێکسی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدەن. ئەوەی ئەمڕۆ لە میسر روو دەدات، کارەسات لەوەیە گروپی ئیسلامی توندرەو نین، بەڵکو هاووڵاتی ئاساین و پێیان وایە ئەوەی دیکەن هەقە.
راستە مورسی سەرۆکێکی هەڵبژێردراوە، ئەمەش پتر ئازاری پرسۆەی دیموکراسی دەدات، ئەمەش کارێکە هەڵەی زۆرتری بەدواوە دێت، بەڵام ئەو هەڵانەی میسر رەنگە باجەکە بەهایەکی زۆری بووێت.




