بافڵ تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال لەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی ئاگادارە

بافڵ تاڵەبانی كە ئێستا لەگەڵ ستافی هاورێی سەرۆك مام جەلال لە بەرلینی ئەڵمانیایە، لەلێدوانێكدا دوپاتیكردەوە، سەرۆك مام جەلال لەو رێككەوتنەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەدرێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئاگادارەو پێشتر راوێژی پێكراوەو رەزامەندیی لەبارەوە نیشانداوە.
وتیشی: ئەوەی كەلە راگەیاندنەكەی بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكراوەتەوە رونو ئاشكرایەو بێ تەمومژەو هیچ لێكدانەوەو شیكردنەوەیەكی زیاتر هەڵناگرێت.
لە سایتی PUKmedia وەرگیراوە
وتیشی: ئەوەی كەلە راگەیاندنەكەی بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكراوەتەوە رونو ئاشكرایەو بێ تەمومژەو هیچ لێكدانەوەو شیكردنەوەیەكی زیاتر هەڵناگرێت.
لە سایتی PUKmedia وەرگیراوە




