ئۆپۆزسیۆن داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیشی كردووه‌و یه‌كێتیش ره‌تی كردوه‌ته‌وه

سلێمانی / گه‌شه دارا حه‌فید ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كوردستانی، جه‌ختی كرده‌وه: هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به دوفاقیانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی باس كردنی یاساكاندا نه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو داوای ئه‌وه‌شیان ده‌كرد هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش دوابخرێت‌و داوایان كرد پارله‌مانتارانی یه‌كێتی پێشنیازی بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی ڕه‌تی كرده‌وه.
گه‌شه دارا به چاودێرنیوزی راگه‌یاند: ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستور له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ پارله‌مان‌و یه‌كێتی سه‌لماندی كه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی ده‌ستوری گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ پارله‌مان‌و ئه‌وه كارتێكی ئه‌وان بوو بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی كراوه خواستی هه‌موو لایه‌ك بوو به تایبه‌ت پێشتر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌و هیچ ماوه‌و مه‌رجێكی تیا نه‌بوو كه ئه‌وه‌مان ره‌ت كرده‌وه‌و پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه‌مان پێشكه‌ش كرد.
رونیشی كرده‌وه گۆڕان‌و ئۆپۆزسیۆن به گشتی دووفاقیانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رنا خۆیان قایل بون ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش دوابخرێت




