٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

ڕۆژنامەی بانگ : بزوتنەوەی گۆڕان كەسێك وەك لینكی پەیوەندی خۆیان و ئێران دیاری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی زانیاری هەفتە نامەی بانگ لە ژمارەی ئەمرۆ 30/6/ 2013 بڵاو كراوەتەوە كە لە سەرچاوەیەكی تایبەت دەستی كەوتووە بزوتنەوەی گۆڕان كەسێك بەناوی ساڵح ژاژڵەیی دەكاتە نوێنەری خۆی لە كۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ ئەم مەبەستە لە چەند ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆ لە نێوان نەوشیروان مستەفا و گەورە بەرپرسانی ئێران وەك قاسم سلێمان فەرماندەی هێزی قودس دەكرێت بۆ كردنەوەی بارەگا یان نوێنەرایەتی فەرمی گۆڕان لە كۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوكات حەمە تەوفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری دبلۆماسی گۆڕان بۆ بانگ ئەوەی خستەڕوو كە ئەو كەسە كە ناوی ساڵح ژاژڵەییە تەنیا پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان دەهێنێت و دەبات لە نێوان ئێمەو كۆماری ئیسلامی ئێران و كارەكانیش گواستنەوەی نامە و پەیام و لێدوانی سیاییە گوتی :" هێشتا ئەوەمان بڕیار نەداوە كە نوێنەرایەتی فەرمی گۆڕان لەوێ بكە ینەوە بەڵام گۆڕان لە داهاتوودا هەنگاوی گەورە لە ڕووی دبلۆماسیەوە دەنێت ".

هەواڵی پەیوەندیدار