وۆل ستریت جۆرنال: هەژاری و لاوازی ئاسایشی خۆراک هەڕەشەی زیاتر لە ئاڵۆزییەکانی میسر دەکەن
هەژاری و لاوازبوونی ئاسایشی خۆراک گەیشتۆتە ئاستێکی خراپ لە ساڵانی رابردوو، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی خراپتربوونی کێشە کۆمەلایەتییەکان و نەمانی ئارامی سیاسی لە گەورەترین وڵاتی عەرەبی.
رێژەی %١٥ خەڵکی میسر چۆتە ژێر پلە و ئاستی هەژاری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١١دا بەپێی راپۆرتی هاوبەشی بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها %١٧ی دانیشتوان بەدەست ئاسایشی خۆراک دەناڵێنن بە راورد بە %١٤ لە سالێ ٢٠٠٩دا. ئەم رێژەیە هەڕەشە لە باری سیاسی وڵات دەکات بەپێی بۆچوونەکانی گەورە ئابوری زانی ناسراو مۆنیت دۆس لە رگوپی " ئێتش سی". هەروەها رەچاو دەکرێت ئەم رێژەیە لە سالێ ٢٠١٣دا بە هۆی بێکاری بگاتە لە %١٣.٢ و هەروەها رەچاو دەکرێت ساڵی ٢٠١٤ش بگاتە % ١٤.
سەرباری ئەوانەش خەریکە لە ناوچە سارستانییەکانیشدا هەژاری و دابەزینی ئاسایشی خۆراک روودەدات، هەرچەندە حکوومەت دەیەوێت نان بۆ هەژارەکان دابین بکات. هەروەها بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی چارەسەری تەواوی کێشەکان کە پەیوەستە بە هەژاری و خۆراک بکات.




