ئەندپێندنت: ئازایەتی لە میسر، رابوونی ئافرەتی عەرەبییە
نووسینی کاترینا ستیورات
ساڵی ١٩٥١ چالاکوانی میسری دورەیە شەفیق ئەندامی نوێنەران داوای دەکرد میسر سەیری دۆزی ئافرەتانی میسر وداواکانیان بکات. لە نێو شەو و رۆژێکدا بووە کەسایەتییەکی نیشتیمانی بەناوبانگ، ئەو ئافرەتە رۆلی هەبوو لەوەی ئافرەت ئەو کات بگانە مافی دەنگدان و خۆ کاندێد کردن. دوای شەست ساڵ لەم روداوە، خەڵکێکی کەم چیرۆکی ئەم ئافرەتە دەزانن. دوای هەلایسانی شۆڕش هیوایەک هەبوو بۆ گۆرانکاری سیاسی، ئەم شۆڕشە میللیە توانی دەنگی ئافرەتان بگەینێتە خەڵک. چالاکوانی میسری سالی زەهنی کە یەکێکە لە ئافرەتانی نێو شۆڕش دەڵێت: وەکو ئافرەتێکی میسر پاڵپشتی دادوەرانە و کەرامەتی گەلم دەکرد، هەر زوو هەستمان بەوە کرد کە رێژەی ئافرەتانی میسر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی میسر کەمە. سەرباری ئەو یاسایانەی باسی مافی ئافرەت دەکەن و هەروەها ئەو وێنانەی رەنگ لە ئافرەتی میسر لە کۆمەلگە دەدەنەوە.
نیوەی ئەوانەی بەشداری شۆڕشیان کرد ئافرەت بوون، ژمارەیەکی زۆری ئەو ئافرەتانە داوای رۆلی زیاتریان لە وڵات دەکرد.




