گاردیان: ترس لە کاردانەوە دژی ئیسلامەکانی بەریتانیا هەیە
ترس هەیە کە دوای رووادەکەی ولیتچ کاردانەوەی تودن دژی ئیسلامەکانی بەریتانیا روبدات، لەئەنجامی ئەو رووداوەکەی کە سەربازێک لە خوارووی رۆژهەڵاتی لەندەن تێدا کوژرا. ئەمەش دوای ئەوەی هاوبەندی بەرگری ئینگلزەکان کە رقیان لە ئیسلامییەکانە دوای رووداوەکە خۆپیشاندان ئەنجامد او نوێژکەرەکان رووبەرووی هەڕەشە بوونەوە. هەروەها سەرکردەی حزبی نەتەوەیی تودنڕۆی بەریتانی "نیک گریفین" لە تویتەر رایگەیاندووە کە کاردانەوە هەبێت و خۆپیشاندان بکرێت و ئەوەی رووی داوە لەئەنجامی کۆچکردنی بەکۆمەلەوە هاتووە. هەورەها سەرۆکی شارەوانی لەندەن بۆریس جۆنسۆن رایگەیاندووە کە کوشتن ناکرێت بەو چاوە سەیر بکرێت کە تاوانە و هۆکارەکەی دینییە. هەڵەیە کە لەم تاوانە تۆمەتەکە بخرێتە سەر ئیسلام. هەروەها لەهەمان کاتدا هەلەیە کوشتنەکە وابەستە بکرێت بە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا، بەڵکو لە راستیدا تۆمەتەکە لەستۆی ئەو عەقڵەیەتەیە کە تاوانەکەی ئەنجام داوە. هەروەها جۆلی سەدیق ئەندامی کۆمەلەی ئیسلامی بەریتانی رایگەیاندووە کە ئیسلام دژی ئەم کارە وەحشییە دەنگیان بەرز کردۆتەوە، هەروەها هوشداری دا لە رێگەدان بە راستەوە تودنەکان بۆ ئەوەی مەسەلەکە بقۆزنەوە و هەروەها ناکرێت رێگە بە کەسانی وەکو سەرکردەی حزبی نەتەوەیی بەریتانی یاخود راسترەوە توندەکان بدرێت کە دەنگیان لە رۆژانی هاتوو لە ئێمە بەرزتر بێت.




