واشنتن پۆست: بادانەوەی ئۆباما بەلای ناوەخۆ، هەڕەشە لە بەرژەوەندییە دەرەکییەکان دەکات

نووسینی فرید هیات
ئۆباما باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ کرد،ئۆباما گوتی هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە گەڕانەوە بۆ وڵات بەمەش کۆتایی بە جەنگ دێت. بەڵام لەراستیدا دوای کشانەوەی هێزەکان مەرج نییە شەڕ کۆتایی پێبێت. رەنگە تالیبان هێرشەکانیان دوای ئەوە پتر بکەن. مەسەلەی کۆتایی هاتن بە شەڕ مەسەلەیەکە وەکو ئەو منداڵە وایە بیردەکاتەوە کە ئەو چاوی خۆی داخستوە، پێی وایە کەس نایبینێت.
ئەمەریکا لە کاتی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق بینی توانا و هێزەکانمان کەمبۆتەوە لە لەمەسەلەی دانوستان لەسەر کێشەکان کە خودی عێراق هەنووکە بۆتە وڵاتێکی دابەشبوو. دان بەوە نراوە کە کێشەیەکی گەورە لەر وی مرۆڤایەتییەوە لە سوریا هەیە، نزیکەی هەشتا هەزار کەس کوژراوە. کەچی ئۆباما دەلێت مەسەلە پەیوەستە بە زۆرترین بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیمان. ئەمەش وێدەچێت سەردەمی شەڕی سارد بێت. لەبیری نەکەین ئەگەر مەسەلە پەیوەستە بە بودجە لە سەردەمی شەڕی سادریش بودجەیەکی زۆر تەرخان کرابوو بۆ هاوکاری دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان کە دۆستی ئەمەریکا و ئۆباما بوون.




