واشنتن پۆست: کاتی تاقیکردنەوەی شۆڕشگێڕانی سوریایە

نووسینی دێڤید ئەگناتیۆس
شتێکی ئاساییە هیچ لایەنێک لە لاوازی دانوستان نەکات، سەبارەت بە رژێمی بەشار ئەسەد شەڕی زیاترە بە هاوکاری چەکی روسی و ئەو شەڕە سەختەی بە هاوکاری حزبوللا دەیکات لە پێناو دەستگرتنەوە بەسەر شاری ستراتیژی قەسیرە. کە دیمەشق بە جێگەی نیشتەجێبوونی ئەسەدی عەلەوەی دەبەستێتەوە لە باکوری رۆژئاوای وڵاتدا. سەرباری ئەوەی دەڵێت هەتا هەتا خەڵک دەنگ دەدات من لە دەسەڵات دەمێننمەوە.
سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاندووە کە هەفتانە داوای حەفت سەد تۆن چەکیان لەئەمەریکا دەکەن. هەروەها گوتیەتی ئەسەد دەیەوێت تاقیمان بکاتەوە و وەفدی خۆی دەنێرێتە جنێف، گوایە ئێمە لاوازین و یەکگرتوو نین. هەروەها بۆ ئۆپۆزسیۆن کارێکی خۆکوژییە بچێتە جنیف، بێ ئەوەی گلۆپی سەوزیان پێداربێت سەبارەت بە نەمانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا.
هێزی لایەنە تودنڕۆکان بە شێوەیەکی دڵتەنگ لە ریزی ئۆپۆزسیۆن گەشەدەکات، بەرەی نەسرە کە لقێکە لە رێکخستنی قاعیدە رۆلێکی گەورەی لە ناوچەکانی دێر زۆر بینوە. ئەوەش لەرێگەی دەستگرتن بە سەر لۆکەی ناوەخۆیی و دابەذشکردنی سەد لۆری بەسەر لایەنگرانی خۆی و دەستگرتن بەسەر فۆرشتنی نەوت.




