واشنتن پۆست: لە کێشەی ئەسۆشیتدپرێس، زیانگەیاندن بە ئازادی رۆژنامەگەری، دەسکەوتەکانی ئاسایشی نەوەوەیی تێدەپەڕێنێت
سەروتار
ئەوەی دەربارەی هەواڵگرییەکانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا لەمەڕ چاودێریکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئاژانسی دەنوگباسی " ئەسۆ شێیتد پریس" ئاشکرابووە، زیان گەیاندنە بە ئازادی رۆژنامەگەری و هەروەها سنوربەزاندنی ئەو دەسکەوتانەیە کە بەناوی ئاسایشی نەتەوەیی دەکرێت. ئەو گاڤەی وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەستی بە لێکۆڵینەوە لەمەر بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانی بواری ئاسایشی دوو ساڵ لەمەو بەری ئیدارەی ئۆباما کرد، هەندێک حالەتی گوماناوی بڵاوبۆوە، مێژووی ئەمجۆرە لێکۆلینەوانە ئامانجی سلبی نەخوازاروی بەدوا دێت، ئەم هەولانە بۆ بە خیانەت نیشاندانی بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە زانیاریانە لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو لە کاتی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سەریهەڵدا. ئەمەش لەراستیدا نارۆشن بوو.
ئەم رەشبینیەش ئەو کاتە دەستی پێکرد کە دادوەری فیدرالی دەستی بە لێکۆڵینەوەیەی فراوان کرد لەمەڕ تۆمارەکانی ئەو تەلەفۆنانەی بۆ "ئەسۆشێتیدپریس" کراون. ئەگەر ئامانج لەم کارە بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەییش بێت، بەڵام ئەو زیانانەی بە ئازادی رۆژنامەگەری و شەفافیەت لە کاروباری حکوومەت دەکەون، پترن لە دەسکەوتەکانی ئاسایشی نەتەوەیی. ئامانج لەوەش گەران وپشکنینە لەمەڕ ئەو کەسەی زانیارییەکانی داوەتە ئاژانسی ئەسۆشێتیدپرێس، کە تایبەتە بە لەناوبردنی ئەو پلانە ئیرهابییەی لە یەمەن لەلایەن ئاژانسی هەوالگری ناوەندی ئەمەریکا " سی ئێی ئەی" ئاشکرا کرابوو.
لە لایەکی دیکەوە رێکخراوی فریدۆم هاوس مافپەروەری ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لەمبارەوە دەربڕیوە، دەربارەی ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەکەن لە وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئەو سەرچاوەیەنا ئاشکرا کردووە لە رێگەی پشکنینی تۆمارە دەنگییەکانی تەلەفۆنی رۆژنامەنووسێکی سەر بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەمەریکا. بۆیە ئەم رێکخراوە داوای لە کۆنگرێس کردووە یاسای پارێزگاری فیدرالی زیندوو بکاتەوە، کە پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان دەکات لەو کاتەی دادگا داوای سەرچاوەی زانیارییەکان لە رۆژنامەنووس دەکات.
رێکخراوەکە دەڵێت ئیدارەی سەرۆک ئۆباما دوژمنکارانە بووە لەمەڕ گەیاندن و دزەپێکردنی زانیاری کە پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی، هەروەها پەنجەی تاوانبارکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی ئێستە و رابردوو درێژ دەکات لەمەڕ دزەپێکردنی زانیارییەکان و لە زرۆ مەسەلەدا بە زۆر رۆژنامەنووسیان ناچار کردووە شایەتی لەمەڕ کێسەکان بدەن.
هەروەسا دێڤید کرایمەر سەرۆکی رێکخراوی فریدۆم هاوس لە راگەیاندراوێکدا گوتیەت: هەندێک هەستمان بە نیگەرانی دەکرد کاتێک ئیدارە هەڕەشە لە دزەپێکەرانی زانیاری دەکات، سەرباری هەوڵدان بۆ بە زۆر ملکەچپێکردنی رۆژنامەنووسان تاکو شەهادەتی خۆیان بدەن، هەروەها پارێزگاریکردن لە نهێنییەکانی ئەو زانیاریانەی پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە کارێکی گرینگە. هەروەها دەستوەردان لە کاری ئەسۆشێتیدپرێس لەمەڕ کۆکردنەوەی زانیاری بە راستی کارێکی بێزار کەرە. ئیستە هەست بە جۆرێکی نوێ لە ئاستی دەستوەردانی حکوومەت لە کاروباری راگەیاندن دەکەین. کرایمەر بانگەشەی کۆنگرێس دەکات کە یاسای پارێزگاری رۆژنامەنووسانی فیدرالی نوێ بکەنەوە، کە سنور بۆ دەسەڵاتی حکوومەت دادەنێت و رێگە دەگرێت لەوەی رۆژنامەنووسان ناچار بکرێن تێبینیە تایبەتییەکانی خۆیان بەدەستەوە بدەن، یاخود سەرچاوەی زانیارییەکانیان ئاشکرا بکەن.




