٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: ئەردۆگان باسی جیاوازییە سیاسییەکانی لەگەل ئۆباما باسکرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەردۆگان کە وڵاتەکەی یەکێکە لە وڵاتە هاوپەیمانە ویڵایەتە یەکگرتووەکان لە نێو جیهانی ئیسلامیدا، رووبەرووی ململانێ لەگەڵ قەیرانی سوریایە، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەکردنی خێرای ئابوری تورکیا دروست کردووە، هەنووکە سەدان هەزار ئاوارەی سوریا رویان کردۆتە تورکیا، ئەمەش وایکردووە گرژییەکی ئاشکرا لەگەڵ واشنتن لەمبارەوە دروست بێت. ترسەکانی ئەردۆگان لەمەڕ تەقینەوەکەی رەیحانە کە بووە هۆی کوژرانی ٤٦ کەس لە فرەبوونە، لەم شارەدا هەزارەها ئاوارەی سوریا دەژین، حکوومەتی ئەردۆگان بەرپرسیارەتی ئەم تەقینەوەی خستە ئەستۆی حکوومەتی بەشار ئەسەد، کە بەرپرسانی سوریا دەستبردیان لە رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتبارکردنە کرد.

ئەردۆگان کە یەکێکە لەسەرکردە بەهێزەکانی چەندین دەیەی رابردوو، لەگەڵ سەرۆک ئۆباما ئامانجی گشتیان هەیە لە سوریا و عێراق و ئێران، کە تورکیا سنوری هاوبەشی لە گەڵ هەر سێیان هەیە. واشنتن  وئەنقەرە پێیان وایە دەبێت ئەسەد دەسەڵات جێبهێلێت، دوای ئەوەی دوو ساڵە تودنوتیژی لە سوریا دەستی پێکردووە و پتر لە حەفتا هەزار کەس بوونەتە قوربانی ئەم کردەوانە.

ئەردۆگان دەیەوێت فسار بکات کە واشنتن هاوکاری سەربازی پێشکەشی بەرهەڵستکاران لە پێناو روخانی ئەسەد بکات، بەڵام ئۆباما رەتی کردەوە ئەوە بکات. هەورەها ئەردۆگان دەیەوێت بە شێوەیەکی باشتر بەشداری کە پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل بکات، کەچی واشنتن پێی وایە ئەردۆگان لەمبارەوە ساردە و لەمەڕ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیران باش نییە،

هەواڵی پەیوەندیدار