دیلی تەلەگراف: نەژاد بە هۆی پێشێلکردنی بنەمای هەڵبژاردن ٧٤ قامچی دەخوات
سەرۆکی ئێران بە هۆی پێشێلکردنی بنەمای هەڵبژاردن دەبێت ٧٤ قامچی وەکو سزای لێبدرێت، یاخود شەش مانگ زیندانی بکرێت. ئەمەش ئەو کاتە دەبێت لە بەر پێشێلکردنی بنەمای هەڵبژاردن سزا بدرێت، چونکە لەکاتی خۆ تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆی ئەرکانی لە گەڵ دابووە. چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی نەژاد بڵاوکراوەتەوە کە ئەسفیندار رەحیم مەسائی سەرۆک ئەرکانی لە کاتی خۆ ناونووسکردن لە گەڵ بووە. ئەنجوومەنی رێبەرایەتی سکالای دژی نەژاد لەمبارەوە تۆمار کردووە. هەوڵدەرێت رێگە لەوە بگیرێت کە نەژاد بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندێد بکاتەوە.




