گاردیان : شەڕی ناوەخۆیی لەبەردەم دەرگای سوریا دایە

نووسینی جێرمی گرینستۆک
لە کاتی روخانی بەشار ئەسەد یاخود مانەوەی لە دەسەڵات شەڕی ناوەخۆیی لە بەردەم دەرگا دەبێت، چونکە هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر دیار نییە. لە چوارچێوەی داواکەی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و روسیا بۆ سازدانی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەربارەی سوریا، لایەنێکی زۆر دەربارەی بایەخی ئەم کۆنگرەیە پرسیار دەکەن، ئەوان لەسەر هەقن چونکە دیار نییە سودی دەستێوەردانی دەرەکی لە سوریا چ سودی دەبێت؟
ئەم کۆنگرەیە دەبێت، جەخت لەسەر سێ مەسەلەی سەرەکی بکاتەوە، یەکەم رووداوەکانی ناوەخۆی سوریا هەڕەشە لەسەر ئارامی و ئاسایشی هەرێمایەتی دەکات، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو رەچاو نەکات کە بزاڤە جیهادییەکان چەندە چوونەتە نێو ململانێکانی سوریا، سەرباری فرەبوونی پێگەیان. سەرباری ئەو بایەخە زۆرە نێودەوڵەتییەی لەمەڕ کێشەی سوریا هەیە، ئەمەش وایکردووە کاریگەری جیۆ- سیاسی پتر بێت و ئەمەش وایکردووە، ئاوازی ئەمەریکا و روسیا لەمبارەوە بگۆڕێت.
دووەم هاوکاری پێویستی ئەو هەموو ئاوارەی سوریا ناکرێت کە لە خراپترین بارودۆخ دان. سێیەم لە کاتی روخانی بەشار ئەسەد یاخود مانەوەی لە دەسەڵات شەڕی ناوەخۆیی لەبەردەم دەرگا دەبێت، چونکە هیچ ئاساۆیەک بۆ چارەسەر دیار نییە. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە وڵات رووبەرووی نەمانی دەسەڵاتی سیاسی دەبێتەوە. سوریا ناتوانێت کەمترین هەنگاو بنێت ئەگەر هاوکاری و هەماهەنگی دەرەکی لەئارادا نەبێت.




