٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

تایمز: ئسولییەکان بیری رقلێبوونەوە و رەگەزپەرستی لە نێوان قوتابیانی بەریتانیا بڵاودەکەوەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی لەنکۆ هاینز

لە رێژەی  گوتارە دینییەکان و سیمینارەکان کە ئسولییەکان لە زانکۆکانی بەریتانیا پێشکەشی دەکەن، لە زیاد بوونە. یەکێک لەم سیمینارانە باسی شەریعەی ئیسلامی لە نێوان بەربەریەت و  بەزەییدا سازداوە. ئەو سیمینارە کە رێگەی پێداروە لە سەر ڤیدیۆ تۆمار بکرێت، دکتۆر خالد فکری باس لە بیرۆکەی فرە ژن هێنان دەکات و باسی توندترین سزا دژی ئەوانە دەکەن کە ئیلتیزام بە شەریعەی ئیسلام ناکەن، لەوانە دەستبڕین  لەکاتی دزی تاکو کارەکە دوبارە نەکاتەوە، سەربارەی داواکردنی سزای لە سێدارەدان دژی توانباران.  (فکری) تەنیا کەسێکە لە نێو ئەو گروپە زۆرەی سیمینار لە لە زانکۆکانی بەریتانیا پێشکەش دەکەن و باسی فرکی ئسولی دەکەن. بەپێی راپۆرتێکی قوتابیان نزیکەی ١٨٠ سیمیناری لەمجۆرە لە ٦٠ زانکۆی بەریتانیا پێشکەش کراوە. هەورەها سەرۆکی گروپی ئیسلامی داوای سزای لەسێدارەدان دژی هاوسەری هاورەگەزەکان و بکوژەکان و هەڕەشەکەران دژی منداڵان، ئەمەش لەو تۆمارە نهێنییە بڵاوکراوەتەوە کە ئسولییەکان لە زانکۆی ماشستەر پێشەکشیان کردووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار