فاینانشیال تایمز: رەفسنجانی بڕیاری بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دا

نووسینی بۆزور گەمهێر
رەفسنجانی نوێنەرایەتی گەورەترین رووبەرووبنەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکات، هەتا ئەگەر ەلی ئەکبەر هاشمی رەفسنجانی بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ئێران نەشیبردەوە، بەڵام ئەم کاندیدە ئەوە دەسەلمـێنێت کە نابێت بە پشت حووکمی ئیسلامی ئێران بدرێتە دەست لایەنە هاوپەیمانە ئسولییەکان. ئەم بڕیارەی رەفسنجانیش دوای ئەو داواکاریانە هاتووە کە چاکسازیخواز و لایەنە میناڕەوەکان پێشەکشیان کردوە تاکو بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات، چونکە خاوەنی پێگەیەکی سیاسی بەهێزە بۆ ئەوەی بتوانێت مامەلە لەگەڵ فشارە نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران ببکات بەتایبەتی لە بواری چەکی ئەتۆمی و قەیرانی ئابوری. یەکێک لە چاکسازیخوزەکان گوتیەتی ئایەتوللا خامەنائی دوو رێگەی لەپێشە یەکەم : رێگە بدات رەفسنجانی لەم هەڵبژاردنە بباتەوە. دووەمیش ئەوەیە پاڵپشتییەکی میللی پەیدا بکات تاکو بتوانێت کێشەکانی وڵات چارەسەر بکات.
ئەم هەڵبژاردنەی ئێران یەکلاکەرەوە دەبێت لە وەتای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ کراوە سەبارەت بە رژێمی ئیسلامی ئێران.هەرچەندە پێناچێت رێبەری باڵا حەز لەوە بکات رەفسنجانی جارێکی دیکە دەسەڵات بگرێتەوە دەست. لە بیری نەکەین کە رەفسنجانی پاڵپشتی سەرۆکی دیاری چاکسازیخوازی پێشووی ئێرانیان لە پشتە کە ئەویش محەمەد خاتەمییە. کە بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی رەفسنجانی ناوبراو بڕیاری داوە پالپشتی رەفسنجانی بکات بۆ هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی داهاتووی ئێران.




