گاردیان: سوپای ئەلەکرتۆنی سوری، جەنگاوەرە سێبەرەکانی بەسار ئەسەدن

سوپای ئەلەکرتۆنی سوریا کە جەنگاوەرە سێبەرەکانی بەسار ئەسەدن، لەم ماوەیەی دوایدا سوپای ئەلەکترۆنی سوریا هێرشی چەتەگەرانەیان کردۆتە سەر پێگەی ئەلەکتۆرنی "بی بی سی" و " ئەسۆشیتپریس" و " هەروەها "گاردیان".
لە هەفتەی رابردوو ئەم گروپە سەرکەوتوو بوون لە چەتەکاری دژی پێگەی تایبەتی تایبەتی ئاژانسی دەنگوباسی ئەمەریکی ئەسۆیتپریس لە تویتەر، ئەم پێگە ئەمەریکییە ١.٩ ملیۆ کەس سەیری دەکات، هەروەها بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە لەم هێرشەدا توانیویانە پێگەی ئۆباماش بکەنە ئامانج. هەرچەندە ئەسۆشیتپریس نامەکەی راستکردۆتەوە وگوتیەتی ئەمەش پێش دابەزینی بۆرسە بە بەهای ١٣٠ ملیار دۆلار نەبووە.
ئەو چالاکوانانە ئەلەکترۆنیانەی لایەنگری شۆرش بوون لە بەهاری عەرەبیدا، یەکێک بوون لە سیما دیارەکانی بەردەوامی ئەو شۆڕشە، هەروەها لە سوریاش بەرهەڵستکارەکان توانیویانە رۆلێکی دیار لە خەبای دژی بەشار ئەسەد ببینن. لە دوو ساڵی رابردوو توانیوایانە چەندەها ڤیدیۆ تایبەت بە خۆپیساندنانەکان دژی ئەسەد لە یۆتۆب داببەزێنن و سەرباری وێنەی ئەو قوربانیانەی بە دەستی هێزەکانی کوژراون. بەڵام پێچەوانەی ئەوەی لە تونس و مسیر و لیبیا رویدا، خەریکە حکوومەتی ئەسەد جارێکی دیکە شەر دەکاتەوە، هەورەها ژمارەیەک پێگەی دژی شۆڕش دروست کردووە.
ئەم چەتەگەرانە (هاکەرز) ئەرکی دووفاقەیان هەیە، یەکەمیان سزا دانی دەزگاکانی راگەیاندنی رۆژ ئاوایە، بەتایبەتی ئەوانەی رەخنە لە رژێمی سوریا دەگرن. ئەو شتانە بڵاودەکەنەوە کە دیمەشق پێشکەشی دەکات. دەیانەوێت ئەو پێسان بدەن کە ئەوەی لە سوریا روودەدات شۆڕشی گەل نییە دژی رژێمی سوریا، بەڵکو هەولێکی تیرۆریستانە و سەر بە رێکخستنی قاعیدەن.
ساڵی ٢٠١١ سوپای ئەلەکرتۆنی سوریایان دروست کرد، وەکو هەندێک لەو کەسانەی لێیان جودا بوونەتەوە ئاماژەی پیدەکەن، ئەم گروپە ساڵی رابردوو بە نهێنی چوونەتە دوبەی، هەندێکیش کە سەر بەرژێمن لە ناو سوریا ماونەتەوە، هەرچەندە ئەوانەش ژیان لە مەترسی دایە.
حکوومەتی سوریا لە پشت چالاکی ئەو سوپا ئەلەکترۆنییە دایە، بەلگەش ئەو گوتارەیە کە بەشار ئەسەد ساڵی ٢٠١١ لە زنکۆی دیمەشق پێشکەشی کرد وگوتی (ئەو سوپایە لەهەموو هاووڵاتییەکی سوریا پێکدێت. ئەو گەنجانەی توانایان هەیە لەم قۆناغەدا دەیکەن، ئەوان سەلماندیان کە بەهێزن، سوپای ئەلەکترۆنی هەیە، کە سوپایەیکی راستەقینەن لە سەردەمی رووبەروبوونەوەدا).
رامی مەخلوف کە یەکێکە ملیۆنێرە بەرهەڵستکارەکان دژی سوریا دەڵێت: نزیکەکانی سەرۆک ئەسەد پاڵپشتی سوپای ئەلەکترۆنی دەکەن، ئەمە یەکێکە لە بەرنامەکانی لە دەرەوەی سوریا، ئەم سوپایە هەنووکە لە یەکێک لە کۆمپانیا بە دزییەکان لە دوبەی کاردەکات. ئەو کەسانە کە هێرشی گەورە دژی رۆژئاوا ئەمجام دەدەن بڕی ٥٠٠ تاکو هەزار دۆلار لە رژێمی ئەسەد وەردەگرن. ئەم پارەیەش سەربارەت بە هەریەکێک لە سورییەکان پارەیەکی زۆرە، ئەم سوپایە لە بنەڕەتدا عەلەوییەکان دروستیان کردووە، هەورەها هەندێک سونە و مەسیحیشیان تێدایە. رەنگە هەندێک هاوکاری تەکنیکی لە روسیا وەربگرن، بە پێی سەرچاوەکانی بەرهەلستکارەکان. ئەلەکترۆنییەکانی کریملینیش بەهەمان شێوە پەلاماری ئەو کەسانە دەدەن کە دژی فلادیمیر پۆتینن، کە دەزانرێت کە هاکەرەکانی روسیا لە یەکێک لە هاکەرە بە نێوبانگەکانی دونیان.




