٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

تەلەگراف: دایکە سکپڕەکان لە کاتی بەکارهێنانی خواردنی خێرای، کاریگەری لەسەر کۆرپەلەکان درست دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی جۆثان بیرلەمان

دەربارەی ئەو لێکۆلێنەوە تازەیەی یەکێتی کۆمەڵەی بایۆلۆجی ئەمەریکی دریانکردووە دەربارەی خواردنی  ( خواردنی خێرا) لەلایەن ئەو ئافرەتانەی سکیان پڕە، بە خێرایی کاریگەری سلبی لە سەر ئەو کۆرپانە دروست دەکەن، کە هێشتا لە نێو سکی دایکیان دان. چونکە خواردنی ئەمجۆرە خواردنە کاریگەری لەسەر کۆرپە دروست دەکات هەستو نەستیان لە بەرانبەر مادی ئەفیون کەمببێتەوە و لە دیمایشدا مەیلیان بەرەو ئەوە دەچێت کە ئەوانیش حەزیان لە خواردنی (خواردنی خێرا) بێت. چونکە لەکاتی کەمبوونەوەی هەست بە مادەی ئەفیۆن لای کۆرپەکان، کاتێک لەدایک دەبن  وگەورە دەبن حەزیان بەرەو ئەوە دچێت ئەو شتانە بخۆن کە رێژەی شەکر و چەوریان تێدا بەرزە. یەکێک لەو زانایانەی لێکۆلێنەوەکەی ئەنجام داوە بەناوی موهلهاوزلەر دەڵێت : ئەوەمان ئاشکرا کرد ئەو منداڵانەی دایکیان خواردنی خێرا زۆر دەخۆن، پێویستیان بەوە شەکر و چەوری زۆر دەبێت، هەروەها لەبەر ئەم کاریگەریانەی لە ناو سکی دایکیان لەسەریان دروست بووە، منداڵەکانیش حەز بە خواردنی (خواردنی خێرا) دەکەن. بۆیە زۆر حەز لە خواردنی ئاسایی ناکەن، بۆیەشە ئەم مندالانەی هەمیشە کێشەی ئەوەیان دەبێت کە قەڵەو دەبن. بۆیە پێویستە لێکۆلینەوەی ستراتیژی زۆرتر دەربارەی قەڵەوی لای منداڵان بکرێت، کە ئێستە ئەم کێشەیە زۆرە.

هەواڵی پەیوەندیدار