٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

تایم: بەرهەلستکارانی سوریا هیوادەخوازن لە رێگەی فرۆشتنی نەوت سەربکەون

سەرچاوە: KDP.info

بەرهەلستکارانی سوریا هیوادەخوازن لە جەنگدا سەربکەون لە رێگەی فرۆشتنی نەوت، هەرچەندە بڕیاری زۆر دژی سوریا هەیە، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش لەبەردەم رێگەیەکی داخراوە سەبارەت بە سوریا، بۆ چۆنیەتی کۆتایی هێنان بەم شەڕەی دوو ساڵە درێژەی هەیە، وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ٢٢ی نیسانی رابردوو گەیشتنە ئەوەی کە رێگەگرتن لە فرۆشتنی نەوت کە دژی سوریا دەریان کردبوو، لابدەن، وەکو وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا رایگەیاند: ئەوان سزاکە دژی بەرهەلستکاران لادەدەن کە پەیوەستە بە فرۆشتنی نەوت.

 


بڕیارەیەکی یەکێتی ئەوروپا، بێ هیچ شتێک کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی راستەوخۆ نەوت لە رێگەی بەرهەلستکاران هاوردە بکەن، کە ئێستە بەشێکی زۆری کێلگە نەوتییەکانیان لەژێر دەسەڵاتە و کۆنترۆلیان کردووە، بەتایبەتیش لە ناوچەی دێرزۆر. ئەمەش وەکو یەکەمین داهاتی رەسمی دەبێت بۆ بەرهەڵستکاران لەوەتەی شۆڕش هەڵگیرساوە، ئەمەش لەپێناو خێراکردنی روخانی بەشار ئەسەد، دیارە یەکێتی ئەوروپا هوکاری ناردنی کەلوپەل و هەروەها ناردنی نەوت بۆ دەرەوە  و وەبەرهێنان لە ژێر دەسەڵاتی بەرهەڵستکارانی رژێمی سوریا دەکات.

دیارە ئەمەش لەرێگەی بوۆریە نەوتییەکانی تورکیاوە دەبێت و لەوێشەوە دەنێردرێتە ئەوروپا. هەرچەندە شرۆڤەکاران گوتیانە ئەم بڕیارە کێشەکە گەورەتر دەکات  وهانی پتری توندوتیژی لەم وڵاتە دەدات، لەپێناو توندتربوونی ململانێکان بۆ ئەوەی پتر دەست بەسەر سەرچاوەکانی نەوتدا دابگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار