گاردیان: ئەسەد هێشتا دۆستی بە هێزی هەن

نووسینی- ئیان بلاک
دوای دوو ساڵ لە شەر، بەشار ئەسەد دەریخست کە هێشتا نەرمە، پێچەوانەی ئەوەی زۆربە وێنایان کردبوو، رۆژنامەنووس وشرۆڤەکار دوای دوو ساڵ تێپەڕین بەسەر شەڕ لە سوریا، سەرباری هەموو ئەو پروپاگەندە و وەهمەی دروستیان کردووە، هەروەها هەموو ئەو بیرۆکانەی کە پڕیەتی کە هیواخوازی، لە دیماهیدا ئەسەد دەرکەوت و واینیشان دا کە توانای ئەوەی هەیە لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
سەرۆک بەشار ئەسەد تاکو ئێستەش دۆستی بەهێزی هەن وەکو حەسەن نەسروللای ئەمیداری گشتی حزبوللای ولوبنانی و بڕیاریان داوە سان بەشانی ئەو بەرگری بکەن. روسیا و ئێران دوو دۆستی راستەقینەن، رێگە نادەن ئەسەد بروخێت.
بارودۆخی سوریا ئەوەی سەلماند هەموو سیناریۆیانەی باس دەکرێن، رەشبینانە لە راستیدا، هەرچەندە کوشتارگەی بەردام هەیە، ژمارەی پەنابارەکان لە ئوردن لە زیاد بوونە و ئاڵۆزی لە لوبنان وعێراق دروست بووە، سەرباری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و مەترسی سەرهەڵدانی ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەسەد سورە لەسە ئەوەی ئەو رووبەروی تیرۆریستان دەبێتەوە نەک شۆڕشی میللی کە داوای ئازادی و دیموکراتی دەکات. راستە ئەم قسەیە هەندێک راستی تێدایە و پروپاگەندەیەکی سەرکەوتووە، بەڵام هەندێک شتی دیکەی تێدایە هەلەیە، رێک وەکو موشەکێک وایە.




