٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: عێراق جارێکی دیکە لە لێواری روخانە

سەرچاوە: KDP.info

نووسنی ریان کروکەر- بالوێزی پێشووی ئەمەریکا لە بەغدا.

بارودۆخی عێراق گەیشتۆتە وەرچەرخانێکی زۆر مەترسیدار، ئەو رووداوەنەی لەم رۆژانەی دوای رویاندا، دەمانگێڕێتەوە سەر ئەو رووداوانەی کە لە سالێ ٢٠٠٦ شەڕی ناوەخۆیی لێکەوتەوە. ئەمەش وایکرد هێزەکانی ئەمەریکا ئەو کات زیادبکرێت، سەرباری داڕشتنی ستراتیژییەتێکی نوێ و شەڕی توند دەستی پێکرد. ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدا قەوما، ناوچەکانی پەناگەی رێکخستنی قاعیدە بوون، پێش ئەوەی هێزەکانی سەحوەیان تێدا دروست بکرێت، ئەمەش هانی عەرەبی سونە و شیعەی دا بەرژەوەندییەکانیان لە نێو حکوومەتی بەغدا پەرەپێبدەن، کە شیعە بەرێوەی دەبات.

لەسەر سەرکردەکانی وڵاتە کۆتایی بەم کێشەیە بهێنن، ئەو ترسانە بڕەوێننەوە کە هەست بە زولمداری دژیان دەکرێت، یەکێک لەو زولمانە دواخستنی هەڵبژاردنە لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار، کە دەبێت خێرا چارەسەر بکرێت، لە بیستی نیسانی رابردوو خەڵک دەنگیان بۆ پارێزگا دا، بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی لە ئەنبار  ونەینەوا هەڵبژاردن بۆ هەژدەی ئایار و دواتریش بۆ چواری تەموز دواخرا، ئەمەش هەستی ئەوەی دروست کردووە کە پشتگوێخستنێکی تائیفی لەئارایە. بۆیە دەبێت ئەم هەڵبژاردنانە لە کاتی دیاریکراوی خۆیان بکرێن.

پێویستە دۆستەکانی عێراق پاڵپشتی ئەم کۆششە بکەن، عێراق هەنگاوی بەرەو پێشەوە نا، کاتێک هانی هەوپەیمانی پێکهاتە سونەییەکان درا لەگەڵ حکوومەت، کە هێشتاش متمانەیان بەیەکەوە زۆر لاوازە. پێویستە هانی هەمان رۆحیەت بدرێت کە بووە هۆی پێشکەوتن لە بواری سەقامگیری.

هەرچەندە ویڵایەتە یەکگرتووەکان هێزەکانی لە عێراق کێشاوەتەوە، بەڵام هێشتا دەسەڵاتێکی گەورەی لە عێراق ماوە، ئێستا کار لە بواری ئامادەکردن و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەکات، سەرکردەکانی وڵات پێویستیان بە هاوکارییەکانمان هەیە و هەر واش تەوەقع دەکرێت. جۆن کێری دەستێپێشخەرییەکی باش کرد کە سەردانی عێراقی کرد و لەسەر هەموو سەرکردەکانیش پێویستە، هەنگاوێکی دیکە بنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار