ئاژانسی reviewEurasia: باس لە رۆڵی سەرۆك بارزانی لە عێراقی نوێ دەكات

هەولێر - KDP.info/ ئاژانسێكی جیهانی بە گرنگیەوە باس لە رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، ئاماژە بە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقیش دەكات كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین هەڵكشان و داكشانی سیاسی بە خۆیەوە بینیووە.
بەپێی راپۆرتێكی KDP.infoلە ئاژانسی reviewEurasiaئاماژە بە بارودۆخی سیاسی عێراق دەكات بە جۆرێك بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان بارودۆخی ئەمنی عێراق لە ساڵی 2008 خوێناویترین ساڵ بووە و زۆترین قوربانی لەوساڵە بووە، لە رووە سیاسییەكەشەوە مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێك بووە لە یاریكەرە سیاسییە كاریگەرەكانی عێراق و خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە لە هەرێمێكی ئارامی عێراقدا، و بارزانی توانیویەتی لە رێگای دابینكردنی ئارامی بۆ هەرێمی كوردستانەوە جەماوەری تربێت و سود وەربگرێت.
لە پرسە سیاسیەكانیشدا سەركەوتنی بە دەستهێناوە بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنەكان ساڵی 2010 بارزانی دەستپێشخەری پێكهێنانی حكوومەتی عێرای بوو لە پشگیری كردنی داواكاری عێراقیەكانیش بارزانی پێشەنگ بووە، بەتایبەتی دوای خۆپیشاندانی ناوچە سونەكان بارزانی پشگیری بۆ داوا رەواكانی خەڵكی عێراق دەربڕیووە، لە كاتێكدا ئەو ئاژانسە ئاماژە بە كۆمەڵێك سەركردەی دیكە دەكات لەسەر ئەو بابەتە .
لەبارەی ناكۆكی هێزەكانی عێراقیشەوە ئاماژە بە قوڵ بوونەوەی ناكۆكی شیعە و سونەكان دەكات دەڵێت : بارزانی هەوڵی داوە لە كاتی ناكۆكی قوڵی شیعە و سونەكاندا ببێتە كەسێكی دانوساندكار لە گەڵ هەردوو هێزی ئۆپۆزسیۆنی سونە و ئۆپۆزسیۆنی شیعە، لە بارەی ناكۆكی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغداوە دەنووسێت : رێگای گفتوگۆ كردنی مالیكی و بارزانی بەرەو ئاڵۆزبوون چووە ئەوەش لەسەر مەلەی بودجەی هێزی پێشمەرگە و هێڵی ئەنابیب كە نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە دەگوازێتەوە بۆ توركیا و مەسەلەی گرێبەستە نەوتیەكان و كۆمەڵێك پرسی دیكەی سیاسی.
لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان توانای دەرهێنانی نەوت و ناردنە دەرەوەشی هەیە بەپێی مافیش هەرێمی كوردستان ئەوە بە مافێكی دەستوری خۆی دەزانێت، ئێسته نزیكەی 50 گرێبەستی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەم هێنەكان واژۆكراوە، پەرلەمانی عێراقیش دان بەوگرێبەستانەی هەرێمی كوردستان نانێن بۆیە ئەمە وەك گرفتێك ماوەیەكی زۆرە لە نێوان هەرێم و بەغدا ماوەتەوە لە كاتێكدا بەپێی رێكەوتنی هەرێم و توركیا رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە بڕی 000،15 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە یەكێكی دیكە لە كێشەكانی هەرێم و بەغدا مەسەلەی مادەی 140 كە كورد داوادەكات ئەو خاڵە دەستوریە جێبەجێ بكرێت و بخرێتە راپرسیەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە بە شێوەیەكی بەردەوام لەلایەن نوری مالیكەوە رەتكراوەتەوە.
هەربەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە سەرۆكی هەرێمی كوردستان گرنگی و بایەخ بە كوردستان دەدات بۆ ئەوەی لە ئایندەدا دەوڵەتی كوردی دروست بكرێت و هەوڵەكان بۆ دەست نەخستنە كاروباری كوردستانەوە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە چڕكراوەتەوە، بۆیە بۆ بیركردنەوەی لە دەوڵەتی كوردی كوردستان پێویستی بە چوونە ناو دەروازەیەكی تازە دەبێت لە گەڵ توركیا و ئێران بە تایبەتی ئەگەری كردنەوەی بازاری نەوتی لە نێوان هەرێم و توركیا لەم رووەوە بارزانی هەوڵەكان تەواو چڕكدۆتەوە.
لەبارەی ئاستەنگەكانی ناردەكردنی نەوتیشەوە بۆ توركیا ئاماژە بە مەسەلەی شەڕی چەكدارانی پارتی كرێكاران و مەسەلەی رێگریەكانی حكوومەتی عێراقی كراوە لەو بارەوە.




