ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی ی.ن.ك و به‌رپرسانی ئێران

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٥-٥ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی خانمی یه‌كه‌می عیراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلڵاو د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د و یاسینه ره‌ش لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك و كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادو له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزی عیراق له‌تاران و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران پێشوازییان لێكرا.
پاش پشویه‌كی كورت له‌هۆڵی فڕۆكه‌خانه وه‌فدی میوان به‌ره‌و باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێكه‌وتن و له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی وه‌زاره‌ت و لێپرسراوی فایلی عیراق له‌وه‌زاره‌ت پێشوازیی كران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه پاش به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی پرسی و هیوای خواست هه‌رچی زووه به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه وڵات و له‌پێناو خزمه‌ته فراوانه‌كانی به‌ئاشتی و ئارامی عیراق و لێكنـزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان.
پاشان سه‌رۆك وه‌فد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه خۆشبه‌ختانه تادێت ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆماری عیراق روه‌و باشتربوون ده‌چێت، بارودۆخی عیراق و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی هه‌ردوولاش به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌فدی میوان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن د.سه‌عید جه‌لیلی سكرتێری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
وێڕای به‌خێرهاتن سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: نه‌بوونی مام جه‌لال بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردوه‌و له‌غیابی به‌ڕێزیاندا ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان زیاتر بوون.
د. جه‌لیلی هیواشی خواست به‌زوترین كات ته‌ندروستی سه‌رۆك باشتر ببێت و وه‌ك هه‌میشه كه‌چه‌تری عیراقییه‌كان بووه، ئاوا دووباره رۆڵی خۆی بگێڕێت.
له‌هه‌ردوو دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هیواو ئۆمێده‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال باڵی به‌سه‌ر دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا كێشابوو.




