٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: ئەمەریکا باسی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سوریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی:پیتەر بیمۆنت

باسکردنی ئەم مەسەلانە هەر تەنیا پرسیارێکی ئەخلاقی نییە، بەلکو ئەوە دەگەیەنێت کە هێزەکانی بەشار ئەسەد تاوانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە. رەنگە ئەم وڵاتانە وەکو فەرەنسا و بەریتانیا ئەوەی لەمەڕ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن هێزەکانی ئەسەد بانگەشەی بۆ دەکەن، جێگیر نەبووبێت. لە کاتێکدا فەرەنسا و بەیتانیا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیان نووسیوە کە بەڵگەی بڕاوپێهێنەریان بەدەستەوەیە بۆ ئەم مەسەلەیە. بۆیە ئەو وڵاتانە دەبێت بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەم مەسەلەیە بخەنە بەر دیدی خەڵکەوە، دەنا مەسەلەکە ترسناک دەبێت. هەروەها ئەو بەڵگەیەی کە ژەنەرال ئایتای برۆن سەرۆکی بەشی توێژیەنەوە و شیکاری لە هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە لەمەڕ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سوریا لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەد، زۆر گرینگ نییە، بەشی ئەوە ناکات کە بڕواپێهێنەر بێت وەکو بەرپرسە سەربازی و گەورە سیاسییەکانی ئیسرائیل گفتوگۆی لەمەڕ دەکەن.

بەکارهێنانی ئەمجۆرە چەکە دواین بیر و پەنایە بۆ رژێم، ئەوەش لە لایەن ئەوانە دەکرێت کە ویژدانیان مردووە لە بەکارهێنانی  گازی ئەعساب و خەردەل  و سارین. هەر تەنیا بۆ کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەکار نایەت، بەلکو بۆ دروستکردنی بارێکی دەروونی قوڵ دەبێت.
 شیکارە سەربازییەکان پێیان وایە ئەمجۆرە چەکە لە کاتێکدا بەکار دێت یا ئەوەتە رژێمەکە وەزعی زۆر خراپە، یاخود وەکو حالەتی سەدام حوسێن دەبێت کە چەکی کیمیاوی لە هەلەبجە دژی کوردەکان بەکارهێنا، کە ئیستغلالی بێئاگایی و نەبوونی سزادانێکی توند کرد، کە ئەو کات باڵی بەسەر بارودۆخەکەدا کێشابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار