فاینانشیال تایمز: سوپای ئازاد کار دەکەن بەهاوکاری رۆژئاوا بیرە نەوتەکان بەرێوەببەن

سەرکردەیەکی سوپای سوریای ئازاد ئاشکرای کردووە کە کاردەکەن کە رۆژئاوا هاوکاریان بکات لەرێگەی دروستکردنی یەکەیەکی سەربازی بۆ ئەوەی دەست بەسەر کێلگە نەوتییەکانی سوریادا بگرن و ئیدارەی بکەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لایەنە توندرەوە ئیسلامییەکان کە سەر بە قاعیدەن دەستیان بەسەر ئەو شوێنانە داگرتووە، هەورەها ئەم نەوتە سەرچاوەیەکی سروشتی سەرەکی سوریایە و لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەمەش لەم دوایانە بۆتە کێشەیەکی دیاری لایەنەکانی بەرهەڵستکاری لە سوریا.
یەکێتی ئەوروپا ئەو سزایە هەڵگرت کە پەیوەستە بە فرۆشتنی نەوت لە سوریا لە قازانجی بەرهەلستکاران، تاکو بتوانن نەوتەکە بفرۆشن لە پێناو بەرێوەبردنی کارەکانی خۆیان. ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم مەسەلەیە کێشەی زۆرتری لە نێو بەرهەڵستکاران درست کردووە، لە پێناو دەستگرتن بەسەر کێلگە نەوتییەکان. لەارستیدا هێشتا بەتەواوی دەستیان نەگەیشتۆتە نەوتەکە، سەرباری بنکە ستراتیژییەکانی دیکە. لە کۆتایی ساڵی 2012 هێزەکانی بەرهەلستکاران لە دەڤەرەکانی (دێرزۆر) دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەکاندا گرت، ئەمساڵ کاردەکەن بۆ ئەوەی لە (حەسەکە و رەقەش)دا هەمان شت بکەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەرهەڵستکارەکانی ئەسەد دەست بەسەر زۆربەی بیرە نەوەتییەکانی سوریادا بگرن. سەرباری کۆنترۆلکردنی ناوچەیەکی زۆری کشتوکالی. هەروەها چالاکونانی سوریا دەڵێن زۆربەی کێلگە نەوتییەکان هەنووکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی بەرەی نەسرە. لیوا سەلیم ئیدرسی کە یەکێکە لە سەرکردەکانی سوپای سوریا ئازاد، دەڵێت پێویستیمان بە دروستکردنی هێزێک لە 30هەزار کەس دەبێت، بۆ ئەوەی بیرە نەوتییەکان دابین بکرێن و بکەونە ژێرکۆنترۆلی خۆیان. سەرباری شتە ستراتیژییەکانی دیکە و پاراستنی سنوری نێوان سوریا لەگەڵ تورکیا وعێراق. ئێمە هێزێکی تایبەتمان هەیە بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییە نیشتیمانییەکان نەک هێزەکانی دیکە. پێویستییەکانمان زۆرن و ئەوەی هەنووکە لەبەردەستمانە کەمە. چونکە ئەوانەی لە ریزەکانی بەرهەڵستکارانن کەسانی ئاساین، سەربازیان نەکردووە. هەروەها مانگانە پێویستیمان بە 35-40ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ ئەوەی مانگانە 100دۆلاری ئەمەریکی بە هەر یەک لە جەنگاوەرەکانمان بدەین.




