لۆس ئەنجلس: دادگا دەیەوێت سنورێک بۆ بە ئیخوانکردنی دەوڵەت دابنێت

سەرۆکی میسر موحەمەد مورسی خۆی وادەردەخات سەرۆکێکە و بەنێو گۆڕەپانێکدا دەڕوات کە تەژییە لە پلانگێڕی لە لایەن کەسانی فاسد و کەسانی شاراوە. مورسی و ئیخوان کە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە بەشێکی زۆری کەسانی سەر بە هەواڵگری و پۆلیس و دادگا رژێمی پێشوو تاوانبار دەکەن بەوەی دەستیان کە ئاژاوە و ناسەقامگیری هەیە. هەورەها دەڵێن بەشێکی زۆری بەرپرسانی ئەمنی هێشتا پەیوەندیان بە پاسەوانە کۆنەکانەوە هەیە.
هەنگاوەکانی ئەم دواییەی دادگا بەرەو ئەوە دەچێت کە سنور بۆ دەسەڵاتی مورسی دابنرێت، چونکە دەستور پشت ئەستورە بە ئیسلامییەکان و بڕیارە یاساییەکان پشتگوێ خراوە. دادگا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هاتووی دواخست و دادوەری گشتی گێڕایەوە سەر کار. بەرهەڵستکارانیش دەڵێن مورسی مەسەلەکەی زۆر گەورە کردووە تاکو بە ئاسانی دادگا بکاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی. هەروەها ئیخوان دەیانەوێت یاسایەک تێپەڕینن کە دەسەڵاتی دادگا سنوردار دەکات لە قازانجی خۆیان، لەوانە دەیانەوێت 30هەزار قازی خانەنشین بکرێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە شوێنی بەرهەڵستکارەکانی خۆی لە دادگا بە ئیسلامییەکانی سەر بەخۆیان پڕبکاتەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مورسی و ئیخوان لە چۆنیەتی بەرێوەبردنی دەوڵەت لاواز و هەژارن. برسین بۆ خۆسەپاندن بەسەر دەسەڵاتدا. بۆیە هەنووکە هەستێک دروست بووە کە شۆڕشی میسر دزراوە. لەبەر ئەوەشە خەڵکێکی زۆر دەڵێن کار بۆ بە ئیخوانکردنی دەوڵەتی میسر دەکرێت.




