دێلی تەلەگراف: بۆش دەیەوێت خێزانەکەی ببێتە یەکەمین لە مێژووی ئەمەریکادا

جۆرج دەبلیو بۆش دەیەوێت براکەی هان بدات خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016کاندید بکات، تاکو خێزانەکەی ببێتە یەکەمین خێزان لە مێژووی ئەمەریکادا. لە دیدارێکی کەنالی (ئەی بی سی نیوز)دا بۆشی کوڕ لە کاتی کردنەوەی کتێبخانەی سەرۆکایەتی تایبەتی خۆی لە تکساس، دەربارەی پێشبینی کردنی هەڵبژاردنی (جێب)ی برای بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە خولی دادێ، گوتی : دەبێتە کاندێدێکی سەرنجڕاکێش و باش ئەگەر ئەوەی کرد. هەروەها ئەو پێویستی بە ئامۆژگاری من نییە، ئەو باش دەزانێت چی دەکات، ئەگەر خۆی کاندێد بکات یاخود نا، چونکە ئەمە بڕیارێکە پەیوەندی بە خودی خۆیەوە هەیە.
جێبی حاکمی پێشووی ویلایەتی فلۆریدا گونجاوترین کەسە کە دەرفەتی خۆ کاندێدکردنی بۆ خولی سەرۆکایەتی هاتوو هەبێت. ئەگەر توانی ئەوە بکات بە هۆی پێگەی بەهێزی خێزانەکەیان لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، ئەمەش لە کاتی سەرکەوتنیان وادەکات هەنگاوەکانی باوکی و بۆشی برا هەڵبگرێت لە ماوەی سەرۆکایەتی، هەروەها ئەمە دەبێتە حالەتێک لە سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لە مێژوودا روی نەدابێت.




