ئەندپێندنت: رەنگە بەریتانیا لە رێککەوتنی مافی مرۆڤی ئەوروپا دەربچێت

وەزیری ناوەخۆیی بەریتانیا تریزا مای رایگەیاند کە بەریتانیا لەگەڵ ئوردن رێککەوتن سەبارەت بە بەدەستەوەدانی توندرەوە ئیسلامییەکە (ئەبو قەتادە). هەروەها دێڤید کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت رەنگە بەشێوەیەکی کاتی لە رێککەوتنی مافی مرۆڤی ئەوروپا بکشێتەوە، لە کاتی دەرکردنی ئەبو قەتادەی توندڕۆ لە بەریتانیا. ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوەخۆی بەریتانیا کاردانەوەیەکی توندی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لێککەوتەوە، لە لایەن هاوپەیمانەکانیان لە حزبی لیبرالی و دیموکراتی کە هاوبەشی حکوومەتن بەیەکەوە. هەروەها هەڕەشەی کشانەوە لە حکوومەت واقیعی نییە، لە مەڕ بڕیاری دەرکردنی ئەبو قەتادە بۆ ئوردن. ئەم مەسەلەیە بۆتە کێشەیەکی گەورەی حکوومەتی بەریتانیا، هەروەها دادگا رەتیکردۆتەوە کەسێک رەوانەی وڵاتەکەی خۆی بکرێتەوە کە لەوێ رەنگە ئازار و ئەشکەنجە بدرێت. بەڵام وەزیری ناوەخۆی گوتیەتی ئەوان لە گەڵ ئوردن رێککەوتون کە لەوێ دادگایەکی عادیلانەی ئەبو قەتادە بکرێت.




