مالكی ئه‌فسه‌ره كورده‌كان له دیاله دوورده‌خاته‌وه
له‌سه‌ر بڕیاری نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری كورد له فیرقه‌ی 12 و لیواكانی 2 و 18 و 21 ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی كه نیویست ناوی ئاشكرابكرێت، بهPUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-4، عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عیراق، به‌یاوه‌ری عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، گه‌یشتنه سنوری سلێمان به‌گ و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری كورد‌و سوننه‌یان ده‌ركرد بۆ ناوچه سنورییه‌كان به‌بیانوی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان و روبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراكرد له‌ناو ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ی كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌رچووه، فه‌رمانده‌ی لیوای 16ی فیرقه‌ی چوار‌و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی مغاویرو فه‌رمانده‌ی لیوای 4ی سه‌ر به فیرقه‌ی 12 و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری دیكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌فسه‌رو پله‌داری دیكه ده‌خرێنه شوێنی ئه‌فسه‌ره كورده‌كان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به فه‌رمانی نوری مالكی، سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی سنوری لیواكانی 2 و 18 و 21 له شوێنه‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و بۆ پارێزگای ئه‌نبار ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیوای دووی سوپای عیراق له‌سنوری پارێزگای دیاله، بهPUKmedia ی راگه‌یاند: فه‌رمانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، ئێواره‌ی دوێنێ 26-4 ده‌رچووه‌و تیایدا هاتووه، ده‌بێ له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
PUKmedia




