گاردیان: گالتەکردنەکانی باسم یوسف رەنگدانەوەی ملیۆنەها بینەرە

نووسینی مونا ئەلتەحاوی
بۆ تێگەیشتن کە باسم یوسف لە شێوە میسرییەکەدا، نەک بەوەی بە جۆن ستیوارتی میسری بچوێنرێت، ئەجۆرە گالتەکردنە سیاسییەی ئەو پێشەکشی دەکات رێک لەو گالتەکردنە میللیە دەچێت کە سی ملیۆن بینەری تەلەڤزیۆنی لە سەرتاسەری نیشتیمانی عەرەبی هەیانە.
شۆڕشەکانی رۆژهەڵات و باکووری ئەفریقیا هیچ رێزکیان لە پڕوپاگەندە و گالتەکردن نەگرتووە، کمدییەکان و نووسەرو شاعیر هەمیشە گالتەیان بە دەسەڵاتدارە زۆردارەکان کردوووە. دوای سەرهەڵدانی شۆرشیش باسم یوسف و ئەوانەی وەکو ئەون باسی ئەو خەڵکە دەکەن کە لەدەسەڵاتن و بەهێزن و هیچ رێزکیان بۆ خەڵک نییە. گالتەکردنەکانی باسم یوسف دەسەلات دەگریتەوە، بەڵام ئەوان خەڵکی لاواز دەکەنە ئامانجی خۆیان، ئەوەتە گلەییە لە ئافرەتان دەکەن، کەچی رۆژانە چەندین رووداوی دەستدرێژی سێکسی دژی ئافرەتان روودەدات، مەبەستمان سەلەفییەکانە. هەروەها ئیسلامییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر مەسیحییەکانی میسر نییە، کە رۆژانە رووبەرووی دەمارگرژی و هەڕەشە دەبنەوە، کە لەهەمان کاتدا مەسیحییەکان هەست بەوە دەکەن ژیانیان لە مەترسی دایە.




