٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فۆکس نیوز: ئەمجارە مەسەلە لە گەڵ کۆریا جیاوازە

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی: مەکڤار لاند

 سەرکردایەتی کۆریا دەیانەوێت ئیدارەی خۆیان لەرێگەی دورستکردنی قەیرانەوە بکەن، هەڕەشەی شەڕی نوێ دەکەن، گەلەکەیان ئەو هەموو کارەساتەیان لە بیرکردووە کە رووبوروی جیهان بۆتەوە، بەڵام ئەمساڵ مەسەلە جیوازە رەنگە کێشەکان لە ژیر کۆنترۆل دەربچن و ترسناکیشە، کیم جۆنگ ئۆن بە شێوەیەکی هەڵجوو دەرکەوت، هەرچەندە نابێت رێگەی پێبدرێت لە نێوو  یارییەکانیش دەربکەویت، بەڵام ئێستە لە دەستخستنی چەکی ناوکی نزیک بوونەتەوە. هەریەکە لە چین و کۆریای باشور و ژاپۆن لە ئامادە باشی دان بۆ رووبەروو بوونەوە، بەڵام پێدەچێت لە کاتی هەر رووداوێکدا کە بەهەڵە لێکدەراوەتەوە بارودۆخەکە بەرەو دارمانێکی خێرا بچێت.

هەنووکە کۆریای باکور بۆتە خاوەندی چەکی ناوکی رەنگە بلۆتونیۆمیشی هەبێت، بەڵام هێشتا نەبۆتە خاوەنی ئەو موشەکەی بگاتە کەنارەکانی ئەمەریکا، بۆیە نابێت رێگەی بەسەرۆکی کۆریای باکور بدریت، بچێتە نێو ئەو گەمەیە. مەسەلەی چەکی ناوکی پاکستان و وازهێنانی لیبیا و عێراق لە پرۆگرامەکانیان رەنگە دەرسێک بێت بۆ ئەم گەنجە کەم توانایە.

هەروەها ئەمەریکا لە سالێ ١٩٥٠ وەو نزیکەی پەنجا هەزار سەربازی لە کۆریای باشور داناوە، رەنگە ئەمە نامەیەک بێت بۆ شەڕفرۆشتن بە بە کۆریای باشور.

ئیدارەی ئۆباما هەڕەشەکانی بە جدی وەرگرتووە، هەروەها هەرچەندە ئەو نایەوێت بەنزین بە ئاگرەکەدا بکات، بەڵام دۆستەکانمان لە ژاپۆن و کۆریای باشور لەگەڵ ئۆبامان. چین یەکێکە لەو وڵاتانەی حیسابی بۆ دەکرێت لە رووداوەکان و نایەوێت بچێتە نێو کێشەکان، بەلام تێکچوونی هاوسەنگی هێز حیساباتەکانی چینیش دەگۆڕێت.

بەڵام ئەگەر بارودۆخی کۆریای باکور تێکچوو، ملیۆنەها کەسی هەژار  کە بەدەست خراپی و کەمی خۆراکەوە دەنالێنن، دەکەونە دەرەوەی سونرەکانی وڵاتەکەیان، دەچنە سنورەکانی چین، کە لەبای ئابورییەوە زۆر توندە. ئەمەشی دەیکات هەر بۆ ئەوەیە لە کاتی روودانی هەر کێشەیەک خۆی لە پەرینەوەی ئەو خەڵکە بۆ سنورەکانی خۆی بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار