واشنتن پۆست: سکرتێری سەرۆکی میسر رەخنە لە واشنتن پۆست دەگرێت

خالد قەزاز سکرتێری سەرۆکی میسر بۆ کاروباری دەرەوە نامەیەکی رەخنەئامێزی ئاراستەی رۆژنامەکە کردووە دەربارەی ئەو سەروتارەی لە رۆژی دووی نیسان لەمەڕ میسر بڵاویکردۆتەوە
سەروتاری رۆژنامەکەمان رەخنە بوو لە یاسای رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی، بەپێی ئەو یاسایە میسر سیستەمی دیموکراسی نوێ وناسەقامگیر تێکدەدات، هەروەها رێگە لە هێزی رۆژئاوا دەگرێت، بۆ بەردەوامبوونی کاریگەرییەکان لەسەر رووداوەکانی میسر. لەمبارەوە قەزاز دەڵێت: ئەم رایە رەنگدانەوەی سیاسەتی دەرەوەی رۆژئاوایە، هەروەها ئەمەریکا توانای هەیە کاریگەری لەسەر حکوومەتەکانی هاتوو میسر دروست بکات، ئەو هۆکارانەی بوونە رێگەخۆشکەر بۆ شۆڕش، بریتی بوون لە پێشێلکردنی کەرامەت و سەرکوت و خراپ دابەشکرندی ئابوری. بەهاری عەرەبی دەرفەتێکی دایە جیهانی رۆژئاوا و عەرەبی وئیسلامی بۆ ئەوەی چاو بەچۆنیەتی مامەلەکردن لەگەڵ یەکتر بخشێننەوە، مسیرییەکان رەچاوی ئەو ناکەن پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کارتکراو بێت، بەڵکو پەیوەندی دەرەوەی میسر لەسەر کەرامەت و رێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش و سودە هاوبەشەکان بینا دەکرێتەوە.
ئێمە دەمانەوێت یاسایێک دابڕێژین لەگەڵ ئامانجی شۆڕش بگونجێت، هەورەها رەگی لە دابونەریت و بەهای میسر داکوتابێت، سود لە گۆڕانکارییە دیموکراتییەکانی وڵاتانی دیکە وەردەگرین، ئێمە رەچاوی هاوکاری لە لایەنەکانی دیکە دەکەین، بەڵام دەستێوەردان و چاودێری لە کەس قبول ناکەین.




