فاینانشیال تایمز: تێکشکانی ئیخوانەکان لە هەڵبژاردنەکانی زانکۆدا، کاریگەری لەسەر کورسییەکان لە پەرلەمانی هاتوو دەبێت

دوای ئەوەی پار ئیخوانەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان لە هەڵبژاردنەکان بەدەستهێنا، وا دەردەکەوێت کاریگەریان لە پاشەکشە بێت، بەتایبەتی لەناو زانکۆکاندا. بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەزگای ئازادی بۆ فکرو دەربڕین بەدەستیهێناوە، دەردەکەوێت کە ئیخوان و ئیسلامییەکانی دیکە رەنگە رووبەرووی تێکشان ببنەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، لەبەرانبەر یەکێتی نیشتیمانی قوتابیان. وەکو چۆن لە هەڵبژاردنی سەندیکای سەیدەلییە و رۆژنامەنووسان دەرچوونەکان لە قازانجی ئەوان نەبوو، سەلەفییەکان و رەوتە ئیسلامییە توندەکان و ئیخوانەکان دەردەکەوێت ئەنجامی زۆر خراپیان بە نسیب بێت لە زانکۆکان.
ئەنجامی ئەم هەلبژاردنانە ئەو دەردەخەن پستگیری محەمەد مورسی سەرۆکی میسر لە پاشەکشە بێت، بەپێی راپرسی ناوەندی میسر بۆ توێژینەوە دەردەکەوێت بە تێکڕایی پشتگیری مورسی لە %٨٠ لەمانگی ئەیلول دابەزیوە بۆ کەمتر لە %٥٠ لە مانگی نیسانی ئەمساڵ. لەبەرانبەریشدا ئیسلامییەکان دەیانەوێت کە بایەخی ئەم پاشەکشەیە بەوە کەمبکەنەوە گوایە هێشتا بە جدی بەشداریان لەم کۆبوونەوانە نەکردووە. یاخود نایانەوێت دەست بەسەر زۆربەی کورسییەکان دابگرن، لە پێناو دەسنەگرتن بەسەر زۆربەی بوارە سیاسییەکان لەسەرتاسەری میسردا.




