قه‌ره‌یڵان: نامه‌یه‌كی پێنج لاپه‌ڕه‌ی ئۆجه‌لانمان پێگه‌یشت

سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌جه‌كه رایگه‌یاند نامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گه‌یشتوه‌ته ده‌ستیان و له‌پێنج لاپه‌ڕه پێكدێت و له‌نزیكترین كاتیش‌دا لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی فورات نیوز بلڵاویكرده‌وه وه‌فدی به‌ده‌په كه پێكهاتبون له گوڵتان كشاناك هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌و په‌روین بوڵدان سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ده‌په بۆ گه‌یاندین نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌جه‌كه سه‌ردانی قه‌ندیلیان كرد‌و له‌لایه‌ن موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه (KCK)، سه‌بری ئۆک، رۆناهی سه‌رحه‌دو سولبوس په‌ری پێشوازیان لێکراو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه کۆبوونه‌وه، دوای کۆبونه‌وه‌که‌ش وه‌فدیBDP نامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه‌یان ته‌سلیمی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه كرد له پێنج لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
یه‌که‌مین نامه‌ی ئۆجه‌لان له 1ی ئازاری رابردوو به به‌شداری وه‌فدێکی هاوبه‌ش له به‌ده‌په‌و كه‌جه‌كه ته‌سلیمی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه کرابوو، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه له 13 ئاداردا وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئۆجه‌لانیان دایه‌وه، دوای ئه‌وه له نه‌ورۆزی ئامه‌د رۆژی 21 ئازار په‌یامێکی تری ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی و جیهان خوێندرایه‌وه، دوای په‌یامه‌که‌ی نه‌ورۆزی ئامه‌د له رۆژی 23 ئازاردا كه‌جه‌كه ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها له 5ی ئه‌م مانگه‌شدا كه‌جه‌كه نامه‌ی دووه‌می عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی وه‌رگرت و له رۆژی 8ی نیساندا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر نامه‌یه‌کی تری شه‌ش لاپه‌ڕه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه وه‌رگرته‌وه‌و گه‌یاندیانه ئیمرالی.
دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی تری پێنج لاپه‌ڕه‌یی له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه نوسرابوو گه‌یشته ده‌ست كه‌جه‌كه‌و ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات رایگه‌یاندوه: له‌رۆژی 14ی نیساندا وه‌فدێکی به‌ده‌په چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامداوه‌و ناوبراو ئه‌ونامه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی كه‌جه‌كه كردوه‌و گه‌یشتوه‌ته ده‌ستما.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه رایشگه‌یاندوه: ئه‌و نامه‌یه بۆ قۆناغه‌که گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌که‌مترین کاتدا لێدوانێکی راگه‌یاندنی بۆ رای گشتی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.




