٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی(16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە تەلەفزیۆنی قەڵات. 

ئەمڕۆ (16)هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی تەلەفزیۆنی قەڵاتە، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بینەرانی ئازیز دەکەین، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدەوارین لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و هەنگاوی نوێتر بنێن.

قەڵات تیڤی یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییانی خۆشەویست، بۆیە هەوڵ و ماندووبوونتان لەو بوارەدا مایەی سوپاس و پێزانینە. 

دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی قەڵات دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان 

16/8/2023

هەواڵی پەیوەندیدار