٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەرکەکانی پارتی ئێستا و ئایندە

سەرچاوە: KDP.info

هاودەنگ فارووق

-١-

دامەزراندنی پارتی لە (1946) بناغەی ستراتیژی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی بۆ سەردەمێکی تەواو جیاواز داڕشت و ئاراستە و ڕێگەی شۆڕشی ڕزگاریشی نەخشەکێشا.

لەوێـــوە، بۆ هەموو لایەك دەرکەوت کە كورد نەک هەر دەتوانێ بەڵکو بڕواشی بەوە هەیە کە بە دید و کەرەستەی ستراتیژیی وەک (فیکر، ڕابەر، پارت، جەماوەر و شۆڕش)ەوە لە ژینگە و دۆخی جیاجیای ناوخۆیی و دەرەکیدا سیاسەت بکا و ئاراستەی ڕەتکردنەوەو نەهێشتنی چەوسانەوەو ژێردەستەیی نەتەوەیی و نیشتمانی کورد بکاتە ئامانجی نزیک و دوور. لەو ڕوانگەیەوە دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی فرە مەودا بوو، بە تایبـــەت لەو ڕووەوە کە ئیتر کوردایەتی لە کاردانەوەو کەف و کوڵی کورت خایەندا بەرامبەر بە زوڵم و ستەم کورت نەبێتەوە، بەڵکو بە جۆرێک بێ کە ڕابەر و پارت وەک بوونی ستراتیژی قۆناغبڕ ناوەند و جەوهەری خەبات بێ بۆ هەموو دۆخەکان.

هەر ئەمەش وایکرد پارتی لە جەرگەی بەرگری لە کۆماری کوردستان و لە هەل و مەرجی یەکجار سەختی پەڕینەوەی بارزانی نەمر لە ڕوباری ئاراس، بۆ سۆڤیەت و قۆناغی زاڵمانەی لە یەکدابڕاندنی نزیک بە یەک دەیەی سەرۆک بارزانی نەمر و پارتەکەی لە یەکتر و سەرەڕای ئەو هەموو توندوتیژی وئیرهابی دەوڵەتی پاشایەتی عیراق، پارتی لە دۆخی پەرەسەندن و فراوان بووندا وەک تاکە ئامرازە ستراتیژیەکە نەک هەر مایەوە؛ بەڵکو بەوپەڕی کاراییەوە خەبات و تێکۆشـــانەکانی کـــوردی لە هەموو بوارەکاندا جۆشدایەوەو سەرکردایەتی کرد.

 

-٢-

 
پارتی لە ماوەی دوور و درێژی خەباتیدا، بێجگە لە خەباتی فیکری و سیاسی و میدیایی نهێنیدا؛ بە بەرنامەوە، لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی عیراق و لەگەڵ دەوڵەت و حکوومەتەکانی بەغدا و وڵاتانی دیكەیشدا، خەباتێکی سەخت و دژوار و بگرە ئاڵۆزی دپلۆماسیشی وەک شێوە و ستایلێک لە تێکۆشان کرد و لەو سۆنگەیەشدا ڕۆڵ و پێگەی خۆی لە ناو گۆڕانە سیاسی و هاوكێشەكاندا لە بەرژەوەندی نەتەوەی كورد بە ڕوونی
دەستنیشان كردووە.
 
پارتی بە “سیاسەت ـــ ستراتیج” ی هاوسەنگ و واقیعبین هەنگاوی ناوە، هەمیشە دوور بووە له هەڵپە و هەڵەشەیی و سەرەڕۆیی و پەڕگیری.
 
هاوكات، خەباتی دوورودرێژی پارتی ئەوەی بۆ سەلماندووین كە مەرج نییە ئەو قسە ڕاست بێت كـــە دەڵێت: كورد پشووی كورتە و زوو دەستبەرداری هەڵوێستەكانی دەبێت. بەپێچەوانەوە، پارتی سەرەڕای دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی سەخت، نە خاوبووەتەوە و نە دەستبەرداری بچووكترین ئامانجی خۆی و نەتەوەكەی بووە.
 
لەمـــاوەی تەمەنی پارتیدا چەندین مۆدیلی حوكم و حوكمڕانی لە عێراق و ناوچەكە هاتن و تێپەڕین و كۆتاییان هات.. حزبێكی وەكو بەعس كە نوێنەرایەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دەكرد و گەیشتە ترۆپكی دەستەڵات و جەبەروتی خۆی، لە دژایەتیی پارتیدا کەمایەسیی نەهینا، لێ بەعس كۆتایی هات و پارتی هێشتا هەر سەرکەش و بڵند ڕاوەستاوە و مەرگی
دوژمنەكانی دەژمێرێت.
 

-٣-

 
پارتی لە ئاســـتی كوردســـتاندا توانی گەلێکی لە مێـــژوو دابڕاو بخاتە نێو پرۆســـەی سیاســـەتی ســـەردەمی مۆدێرنەوە؛ هاوكات لەئاستی دەرەوەی كوردستانیشدا، ئەوەی بۆ هەموو لایەك سەلماند كە كورد نەك هەر گەلێکی سیاســـی و هۆشـــیارە، بەڵكو گەلێکی شارســـتانییە و دەتوانێت ئیدارەی دۆسییە سیاسی و دیپلۆماتییەكان بدات و لەگەڵ جیاوازییەكانیشدا بژیت. پاش ڕاپەڕین، پارتی توانی ئەزمونێكی ئیداری و دەوڵەتداری ســـەركەوتوو پێشـــكەش بكات و سەرەڕای هەموو فشارەكان و گەمارۆی ئابووری، بەڵام لە پرۆســـەی پێشخســـتن بەردەوام بوو، بەجۆرێـــك ژێرخانێكی پتەوی بۆ ناوچەكانی خۆی دروســـتكرد و توانی لە قەڵەمڕەوێكی فراواندا گەشـــەی بەرچاو بێنێتە كایەوە.
 
دوای پڕۆســـەی ڕزگاركردنی عێراق، پارتی ڕۆڵێكـــی كاریگەر و میحوەری لە كوردســـتان و عێراق و ناوچەكەشـــدا هەیە. ئیدی لـــەوە تێپەڕیووە كە تەنها حزبێكی ئاســـایی بێت، بەڵكو باشترین پێناسە ئەوەیە بڵێین: پارتی لەســـەروەی حزبی ئاســـایی و لە كەنـــار دەوڵەتەوەیە، واتـــە نە حزبێكی ئاســـاییە، نە دەوڵەتیشـــە! فاكتـــەری هەرە بەهێزو گەشـــەی بەردەوامی پارتی پشتبەســـتووە بە گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی، كە پاڵپشتیی چیائاسای پارتین.
 
قەبـــارە و توانای پارتی و گەشـــەی بەردەوامی، ڕەنگە پێناســـەیەكی دی بۆ حزبی سیاســـی بهێنێتە كایەوە. ئەمەش یەكێكە لەو خەســـڵەتانەی لە پارتی و چەند حزبێكیی كەم لە جیهاندا هەیە، واتە تەنها ئەو حزبانەی كە كاریگەرییان لەسەر كۆی كەڤاڵی سیاسی وڵاتەكەیاندا هەیە.
 
ئێســـتە و دوای 16ی ئابی 2023، پارتی پێویســـتە بەڕەچاوكردنی پێگەی خـــۆی و مێژووی بەردەوامی، هەنگاوی وردتر و ســـتراتیجیتر و كاریگەرتر بنێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخەی لە كوردســـتان و عێراق هاتۆتە پێشەوە، نەخشەڕێگا و بڕیاری سەربەخۆی خۆی هەبێت و هەموو ئەگەرەكان ڕەچاو بكات وچارەی پێویستیان بۆ بدۆزێتەوە.
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار