٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان) ناسراو به‌(موسا هه‌ركوندی)مان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانه‌واده‌ و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو موسا عەبدوڵڵا سلێمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو موسا عه‌بدوڵڵا سلێمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

۱٠ی ئابی ۲٠۲۳

 

هەواڵی پەیوەندیدار