سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەممووزی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد کە پێکهاتبوون لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و دکتۆر ئەحمەد جبووری و دکتۆر خالد عوبێدی.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.




