نوێنەری سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی كرد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 10ی تەمووزی 2023 بەڕێز سیداد بارزانی ئەندامی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری هەولێر كرد. بەڕێز سیداد بارزانی پرسە و هاوخەمیی سەرۆك بارزانیی بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی گەیاند و، هیوای سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بۆ خواستن.




