یادگەی نیشتمانیی بارزانی و ڕێبازی بارزانی

سەلام عەبدوڵڵا
كاتێك شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م (1887- 1914) پره‌نسیپه‌كانی رێبازی بارزانی له چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا دیاری كرد، له ڕاستیدا زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك، وه‌ك به‌رێز مه‌سعود بارزانی له پهیڤهكهیدا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا فه‌رمووی، پێش كاتی خۆی كه‌وت و به‌شێوه‌یه‌ك خاڵه‌كانی ده‌ستنیشان كرد كه تا ئه‌مڕۆ بایه‌خ و نرخی به زیندوویی ماوه‌و هه‌ر ده‌مێنێ، چونكه ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری جیهانی پێشكه‌وتوو دیموكراتیدا ئه‌و بۆچوونانه بوونه‌ته یاسا و په‌یڕه‌وی ده‌كرێن و رۆژانه په‌ره‌ی پێده‌درێت.
باسكردنی مه‌سه‌له‌ی ئازادی بۆ دیاریكردنی هاوسه‌ر و نه‌هێشتنی دیارده‌ی ناشارستانی ژن و به ژن و گه‌وره به بچووك بۆ ئه‌و رۆژگاره شۆڕشێكی مه‌زن و هه‌وڵێكی بوێرانه‌و هه‌نگاوێكی یه‌كجار گه‌وره بووه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وكاتی كورد، چونكه مه‌سه‌له‌ی ئازادی ئافره‌ت و مافه‌كانی تا ئه‌مڕۆش به به‌رچاوی هه‌مووانه، لێره‌وله‌وێ پێشێل ده‌كرێ و توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا رۆژانه ده‌بینرێت كه هه‌ندێك جار ده‌گاته كوشتن كه به داخه‌وه بووه به دیارده‌یه‌كی له‌كه‌دار به كۆمهڵگهكهمانهوه.
كاتێك شێخی شه‌هید ده‌فه‌رموێ: دین ڕه‌وشته، مرۆڤ یه‌كسه‌ر ژاپۆنی ئه‌مڕۆی بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه وڵاتێكی خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی مه‌زنه كه لای ئه‌وان ره‌وشت ته‌نانه‌ت جێگره‌وه‌ی ئایینه، هه‌ر بۆیه له قوتابخانه‌كانیاندا له باتی وانه‌ی ئایین، وانه‌ی ره‌وشت ده‌خوێنن، بۆیه ئێستا ئاكار و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ژاپۆنییه‌كان بۆته مایه‌ی سه‌رنجی سه‌رجه‌می جیهان.
پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان (د.خ) ده‌فه‌رمووێ ((حب الوطن من الایمان))، هه‌ر بۆیه شێخی نه‌مریش ده‌فه‌رمووێ: دین و نیشتمان له یه‌كدی جوێناكرێتهوهو مرۆڤی دیندار ده‌بێ نیشتمانپه‌روه‌ر بێ و خاك و نه‌ته‌وه‌ی خۆی خۆشبوێت و به پاساوی دینداری نابێت وه‌ك هه‌ندێك نیشتمان پشتگوێ بخات و ته‌نیا كار بۆ ئه‌و دنیا بكات.
سه‌باره‌ت به ژینگه‌پارێزیی كه شێخی شۆڕشگێڕ پێش له سه‌ده‌یه‌ك ده‌فه‌رموێ: ژینگه‌پارێزی پێویسته، ئاژه‌ڵی كێوی كوشتنی قه‌ده‌غه‌یه، له ئه‌ورووپای پێشكه‌وتوو، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا، پارتی سه‌وزو ژینگه‌پارێز هاتنه ئاراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا پارتی ژینگه‌پارێزی سه‌وزی سویدی بۆ نموونه له ساڵی 1981دا دامه‌زرا. له كاتێكدا له وڵاتانی تر، ناموسڵمانان قڕ ده‌كران، له بارزان و ده‌ورووبه‌ری وه‌ك مرۆڤ، ئایینه‌كان رێزیان لێده‌گیرا، هه‌ر بۆیه له خودی شارۆچكه‌ی بارزان هه‌م مزگه‌وت و كڵێسا و سینهگۆگا به ئازادی سه‌ردان دهكراو پێكه‌وه‌ژیانێكی هارمۆنی په‌یڕه‌و ده‌كرا.
سه‌رتۆپی ئه‌م خاڵه پیرۆزانه‌ش تێكۆشان بوو له دژی زۆرداران و ئه‌وه‌ش وه‌ك (فه‌رز) پێناسه ده‌كرا، هه‌ربۆیه ئه‌و راپه‌ڕین و بهرهنگاربووانهی ناوچه‌ی بارزان به تێكۆشانی نه‌ته‌وایه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به سه‌ره‌تای شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی داده‌نرێ، به داخه‌وه ئه‌مرۆ به ئاشكرا ده‌یبینین كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و وڵاتپارێزی گه‌لێك پاشه‌كشه‌ی كردووه بۆیه گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و پره‌نسیپه پیرۆزانه‌و داڕشتنی له پرۆگرامی قوتابخانهكانداو خوێندنی به ئه‌ركێكی مه‌زن و پێویست داده‌نرێ.
بارزانی مسته‌فای نه‌مریش كه هه‌ڵگرو موریدی ئه‌و ره‌وته پیرۆزه بوو، بۆیه توانی له ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌دا ببێته سمبوڵی نه‌ته‌وه‌و هێماو ئاواتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سه‌راپای ژیانی بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان بكات، له كۆتاییدا ده‌ڵێین: ئه‌م یادگه نیشتمانیه‌ی بارزانی خزمه‌تێكی بچووكه به‌و زاته نه‌مره‌و باب و باپیرانی بۆیه پێویسته زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له بیناسازی و ئاماده‌كردنی به ڕه‌ونه‌قی ئه‌م یادگه به ههیبهتهدا هه‌بووه‌و له‌مه‌ودواش ده‌بێت.
یادی ئه‌و نه‌مرانه‌ش له یادگه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا به زیندوویی هه‌ر ده‌مێنێ.




