یادگەی نیشتمانی بارزانی بۆ پاراستنی مێژوویێکی پڕسەروەرییە

ئه‌میره ئه‌نوه‌ر
هه‌موو جارێك گرێكوێره‌یه‌كی سیاسی له عێراق و كوردستان ده‌بێت، دواجار هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه تێناگه‌ین بۆچی دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كان دواتر هێزه سیاسییه‌كان هه‌مان هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا دوای گرژیه‌كی زۆر له نێوان حزبه‌كانی كوردستان، دووباره سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری نوێی كردووه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیان ده‌وێت ده‌بێت پشتیوانی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه بكه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن.
سەرۆک بارزانی، لە مەراسیمی دووەم ڕۆژی یادگەی نیشتمانی لە ووتارەکەیدا باسی لەوەکرد کە ڕیبازی بارزانی ھەر چەندە پێشوتر ئامادەسازی بۆ کرابوو، بەڵام لە شێخ عه‌بدولسەلامی دووەمەوە ده‌ستی پێ‌کرد و سێ بنەمای سەرەکی باس کرد کە بریتی بوون لە (خواناسی، نیشتمانپەروەری، مرۆڤ دۆستی)، ھەروەھا لە میانەی پێشکەشکردنی ووتارەکەی سەرۆک بارزانی گوتی: دەمانەوێت نێو ماڵێ کورد یەکبخرێتەوە ئەم کەشە ناخۆشەی ئێستا ھەیە نەمێنێ، دەستپێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک لە کاتێکدایە کە گرژی نێوان لایەنە سیاسیەکان گەیشتبووە ئاستێکی زۆر خراپ بەتایبەتی شەڕی ڕاگەیاندن، جەنابی سەرۆک پێشتریش له ساڵی 2010 كه عێراق گه‌یشته لێواری قفڵبونی سیاسی و له ساڵی 2021 به‌هه‌مان شێوه گرێكوێره‌ی سیاسی توش بوو، به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك گرفته‌كان چاره‌سه‌ركران، و دەستپێشخەری بۆ پێک‌ھێنانی حوکمەتی عێراق كرد و لایەنە عێراقییەکان کۆتای‌یان بە ناکۆکی ھێنا، بۆیە گرنگ بوو ئەو دەستپێشخەریە بۆ لایەنە کوردیەکانیش بکات، تا نێوماڵی کوردستانیش ڕێکبخرێتەوە ئەم دەستپێشخەریەی جەنابی سەرۆک پێویستە زەمینەسازی سیاسی بۆ بکرێت و لایەنە سیاسیەکان پێش ئەو کۆبوونەوە فراوانە بکەن پێکەوە گفتوگۆ بکەن بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن. دۆخی ناوچەکە ئەوە دەخوازێ کە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت کە ئەمەش زۆر گرنگە.
ئه‌وه‌ی گرنگه نیه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌یه کە ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت، و گفتوگۆی جەنابی سەرۆک لەگەڵ نێردەی ووڵاتانی جیھان ھەر ئەوە بووە کە ھەڵبژادن لەکاتی خۆیدا بکرێت، دووباره سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی نه‌كردنه‌كه‌شی هه‌ڵبگیرێت كه بۆ كوردستان باش نابێت، و ئێستا گفتوگۆیەک ھەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و کوردستان و ئاراستەیەک ھەیە لە حکومەتی عێراقەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە ئەو یەکدەنگیەی نێوماڵی کود پێویستە تا کێشەکان زووتر چارەسەربکرێت و په‌له بكرێت له ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەوەی گرنگە جگە لەو دەستپێشخەریەی سەرۆک بارزانی پێشتریش چەند دەستپێشخەریەک ھەبووە لەلایەن حزب و سەرۆکی لایەنە سیاسیەکانه‌وه به‌ڵام ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك گرنگی له‌وه‌دایه كه سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و پارتیش سەرۆکایەتی جومگە بنه‌ره‌تیه‌كانی حوكمرانی كوردستان ده‌كات کە ئەمەش خاوەنی ھێزە لە کوردستان، بۆیە ئەو دەستپێشخەریە بێگومان جێێ خۆی دەگرێتەوە و ھەموومان دەزانین ھەردوای ده‌ست پێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی سەرجەم حزب ولایەنە سیاسیەکان پێشوازیکی گەرمیان لێکرد.




