فه‌یلییه‌كان: هه‌موو تاوانێكیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا

فازڵ میرانی*
ئه‌و تاوانه‌ی كه یه‌كه‌م نه‌بوو به‌رامبه‌ریان كرا راگواستن بوو، ئه‌وه تاوانێك بوو به پشتبه‌ستن به بڕیاری (مجلس قیادة الثورة) ئه‌نجام دراو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كاریان له‌سه‌ر كرد بۆ جێبه‌جێكردنی، پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی دیكه ئه‌نجام درا، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیان كه‌متر بوو، به‌ڵام دواتر به‌ئامانجگرتنیان گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دوو شوناسنامه‌یان هه‌یه یان (دوو شوناسنامه‌یی و مه‌زهه‌بی) و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و سه‌نگه ئابوورییه ئازاده‌ی بازاڕ كه له‌لایه‌ن فه‌یلییه‌كان پڕكرایه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ده‌ركردن و وه‌ده‌رنانی جووله‌كه عیراقییه‌كان كه بۆشایی تیاكه‌وت.
بۆچوونێكی سیاسی وای ده‌بینێت كه له‌سه‌ره‌تادا راگواستنه‌كه سه‌ره‌ڕای دڕندایه‌تی و ئازاره‌كه‌ی نه‌گه‌ییشتبووه دڕندایه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دواتر، ئه‌ویش له ترسی كاردانه‌وه‌ی ئیرانی شاهنشاهیی ئه‌و كات به پێچه‌وانه‌ی ئێرانی دوای شۆڕش كه راگواستنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراو، دواتریش پێش راگواستن له‌یه‌كدی جیاكران و هه‌زارانیان له‌وانه‌ی نه‌گه‌یشتبوونه ته‌مه‌نی پیری ده‌سته‌سه‌ركران و دواتر بێسه‌ر و شوێن كران و له‌ناو بران و هه‌روه‌ها چه‌كی سه‌ربازییان له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه.
ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خانوو و هه‌ڵكوتانی سه‌ر شوێنی كار و راپێچكردنی دانیشتووانی و فڕێدانیان له‌سه‌ر سنووری نێوان عیراق و ئێران، ئه‌و وێنه تاریك و ره‌شه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌و تاریكتر ئه‌و برینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه له جه‌سته‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای عیراقی قرتێنراو به‌و بیانوویه‌ی كه وه‌كو هۆشبه‌رێكی ئه‌منی ترسناك به‌كارهێنرا كه گوایه ئاسایشی وڵات و ئابووری و پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه به هه‌بوونی خه‌ڵكانێكی (سه‌ر به دوژمن).
وه‌رن با خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی فه‌یلییه‌كاندا هات، هه‌ندێ خێزان باپیرانیان راگوێزران و دواتر منداڵه‌كانیان و دواتر نه‌وه‌كانیان راگوێزران یانیش ده‌سته‌سه‌ركران و دواتر كوژران و موڵك و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراویان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا دوای ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها له ژیان بێبه‌شكران به‌ڵكو له ئینتیمای فه‌رمی و یاسایی بۆ وڵاته‌كه‌یان.
راگواستن، ناسنامه لێسه‌ندنه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، گواستنه‌وه یان كوشتن، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و فرۆشتنیان به توومه‌تی تاوانباركردنێكی به‌ناهه‌ق.
حكومه‌ت له كاتی خۆیدا ئه‌م كرداره‌ی خسته نێو چوارچێوه‌یێكی یاساییه‌وه، كه ئه‌ویش تاوانێكی گه‌وره‌تره ده‌رهه‌ق ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی بووه قوربانی یاسا سته‌مكاره.
هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كردنێكی دیكه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به به‌شێك له عه‌قڵییه‌تی ده‌سته‌ڵاته‌وه هه‌یه كه له هه‌ڵسه‌نگاندندا پشت به به‌كه‌ڵكهاتن و نه‌هاتنی هاووڵاتیبوون له میانی مه‌زهه‌بییه‌وه وه‌كو خاڵێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هاووڵاتی و، ده‌كرێ ئه‌و شرۆڤه‌یه جێگای قبووڵ بێ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات مه‌یلی هه‌بێت ـ هه‌ر وه‌كو كردی ـ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنی رێژه‌ی توێژێك یان تایه‌فه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی دیكه. ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش له حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو رویانداو، به بیانووی ته‌به‌عی ئێرانی و عوسمانی چه‌ندین هاووڵاتی عیراقی كه له نێوانیان فه‌یلییه‌كان به بیانووی ته‌به‌عی ئێرانی راگوێزران و نێردرانه ئێران.
كێشه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كه له داڕشتنی یاسا نییه، یاسایێك كه تانه‌ی لێ نادرێت و نابێ كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنیدا بكرێت، به‌ڵكو له‌وه مه‌ترسیدارتر تێنه‌گه‌ییشتنی ده‌سته‌ڵات له حوكمی ره‌شید یان ره‌تكردنه‌وه‌ی واتای حوكمی ره‌شید، كه ده‌سته‌ڵاتێكه به ئاواتخواستن و دروشم به‌رزكردنه‌وه به مه‌به‌ستی چه‌پڵه بۆ لێدان، به‌دی نایێت، به‌ڵكو به كاركردن و له‌كاتی پۆست وه‌رگرتن بیر له بیرۆكه‌ی هاووڵاتیبوون بكرێته‌وه هه‌رچه‌ند لایه‌نی نه‌ژادی و ئایینی و عه‌قائیدی و بیروباوه‌ڕی جیاواز بێت، فه‌یلی و بارزانییه‌كان و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌م وڵاته بوونه‌ته قوربانی عه‌قلییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رده‌می كۆن و ئێستاش كه به‌لاڕێدا چوون به‌ره‌و تاكڕه‌وی و سته‌م و ئاماده‌یی بۆ ده‌رچوون له دادپه‌روه‌ری و حوكمی عه‌قڵ.
* بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




