٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

لە دیدارەكەدا كە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و بەڕێز ئیرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراقیش بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار